ژینگه‌هه‌واڵ

سکاڵای یاسایی لەسەر کەوکوژەکان تۆمار کرا

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر سکاڵای یاسایی لەسەر دوو کەس تۆمار کرد، کە ژمارەیەک کەویان کوشتووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بڵاویانکردووەتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو دوو کەسە بڵاوکردەوە، کە ژمارەیان کەویان کوشتووە و گرتە ڤیدیۆییەکەشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

فەرمانگەکە، باسی لەوە کردووە، کە هەر ئەمڕۆ یەکشەم، لە ڕێگەی هۆبەی یاسایی فەرمانگەکەوە، بەفەرمی سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە لەسەر ئەو دوو کەسە، کە بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە بێت ١٣ کەویان ڕاوکردووە. لەمەڕ بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی کەوە ڕاوکراوەکان، فەرمانگەی ژینگەیی هەولێر دەڵێ، ئەوە هاندانێکە بۆ ئەوەی کەسانی دیکەیش بەهەمان شێوە ڕاو بکەن و ئەوەش دەچێتە خانەی تاوانی ژینگەییەوە.

وەک فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ئاماژەی بۆ کردووە، ئەو دوو کەسە سەرپێچی ڕێنمایی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٣ی تایبەت بە ڕاوکردنیان کردووە، کە جۆری ڕاو و کاتی ڕاو و ڕێکارەکانی دیاری دەکات، بەم شێوەیە؛

 

  • لەوەرزی ڕاوکردن ڕاویان نەکردووە، پێچەوانەی خاڵی (٢) لە ماددەی (٤) لە مەرجەکانی ڕاوکردن، کە وەرزی ڕاوکردن لە (١٠/٩ دەست پێدەکات تاکوو ٢١/٢)ی هەموو ساڵێک.
  • مۆڵەتی ڕاوکردنیان وەرنەگرتووە لەلایەن دەسەڵاتی ژینگەیی، کە ئەمەش پێچەوانەی ماددەی (٦)ە.
  • زیاد لە (٥) کەویان ڕاوکردووە کە پێچەوانەی بڕگەی (١١)یە لە ماددەی (٥) لەمەرجەکانی ڕاوکردن.

 

بۆیە وەک فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ڕوونیکردووەتەوە، بەگشتی تاوانی ژینگەییان ئەنجامداوە و بەگوێرەی یاسای ژینگە و ڕێنماییەکانی تایبەت بە ڕاوکردنیش سزا بۆ سەرپێچیکاران دیاریکراوە، وەکوو پێبژاردن بە بڕی ٢٠٠ هەزار دینار بەرانبەر ڕاوکردنی هەر کەوێک.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...