هه‌واڵ

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و سێ کەس کوژران

جارێکی دی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی لە سنوری شارەدێی زەلان سەربە شارۆچکەی چوارتا بۆردمان کرد و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کامەران عوسمان ئەندامی تیمی هەرێمی کوردستانی ڕێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ١:٤٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە نزیک گوندی هەرمێلەی سەر بە شارەدێی زەلان، لە شارۆچکەی چوارتا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا، ژمارە سلێمانی کرد.

بەگوتەی ئەو، لە ڕووداوەکەدا، سێ کەس گیانییان سپاردووە و یەکێک لە قوربانییەکان دانیشتووی گوندی چەمەکە لە شارەدێی زەلان و یەکێکی تر لە قوربانییەکان، منداڵێکە و کانولا لەدەستی دابووە.

کامەران عوسمان ئاماژەی دا، قوربانی سێیەم، بەهۆی بەرزی ڕێژەی سوتاوییەکەی، دەمووچاوی شێواوە و نەتوانراوە بناسرێتەوە.

لە کاتژمێر ١:٢٥ خوولەکی دوانیوەڕۆی دوێنێ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی، لەسەر ڕێگای نێوان خەلەکان – دوکان و لە نزیک گوندی مێرگە پاشا، بۆردمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەری کرد. سێ کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا، کە باوکێک و دوو لە کوڕەکانی بوون، بەناوەکانی موزەفەر حوسێن، محەمەد موزەفەر حوسێن و موبین موزەفەر حوسێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button