هه‌واڵ

لە حاڵەتێکی دەگمەندا مقەستێک لە سەری ژنێک دەرهێنرا

زێدپرێس

دوای ئەوەی ئافرەتێک لەکاتی کارکردن لەماڵەوە، مقەستێک بەسەریدا بەردەبێتەوە و دەچێت بەسەریدا، پاش گەیاندنە فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، مقەستەکە بە نەشتەرگەری لەسەری دەرهێنرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم ١٠ی ئابی ٢٠٢٣، ئافرەتێک گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، کە لەکاتی کارکردن لە ماڵەوە مقەستێک بەسەریدا بەربووەتەوە و لەسەری چەقیوە. بەپێی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، دەستبەجێ فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئافرەتەکە ئەنجامدراوە و ڕاستەوخۆ بۆ بەشی نەشتەرگەری مێشک و دەمار گواستراوەتەوە.

نەخۆشخانەکە، نەشتەرگەریی و ڕووداوەکە بە حاڵەتێکی دەگمەن دادەنێت، ئافرەتەکە لەماوەیەکی کورتدا نەشتەرگەری بۆ کراوە و توانراوە مقەستەکە لەسەری دەربهێنرێ و ژیانی لە مردن ڕزگار بکرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...