هه‌واڵ

ئەمریکا هێرشی کردە سەر گرووپەکانی سەربە ئێران لە سووریا

زێدپرێس

 

هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە سووریا و وەزیری بەرگری وڵاتەکەیش دەڵێ، هێرشەکە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا بووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیدا، هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی F15 هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سووریا.

بەگوتەی ئەو، هێرشەکە وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ ئەو هێرشانەی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا ئەنجامدراون.

وەزیری بەرگری ئەمریکا، ڕوونیکردووەتەوە، کە هێرشەکە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە و زیاتر دەڵێ “ئەمریکا، پارێزگاری لە خۆی و هێزەکانی و بەرژەوەندییەکانی دەکات. ئەمریکا ئامادەیە بۆ لەبەرگرتنی هەر هەنگاوێکی دیکە بۆ پارێزگاری لە بنکە و هێزەکانی”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...