هه‌واڵ

بە واژۆی نێچیرڤان بارزانی سێ دادوەر لە دهۆک و سلێمانی دادەمەزرێن

زێدپرێس

 

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە زاری دلشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، بڵاویکردەوە، پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى شازده‌هه‌م له‌ مادده‌ى ده‌يه‌مى ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، ژماره‌ يه‌كى ساڵى ٢٠٠٥ى هه‌مواركراو، ئەمڕۆ سێشەم، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كردووه‌.

دادوەرەکان پێکدێن لە؛

 

ـ دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر، سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى.

ـ دادوه‌ر‌ جاسم محه‌مه‌د مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى دهۆك.

ـ دادوه‌ر تاهر عه‌لى حه‌سه‌ن، دادوه‌رى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى سلێمانى.

 

گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها گوتى: “سەرۆک نێچيرڤان بارزانى له‌ چوارچێوه‌ى بايه‌خدان به دامه‌زراوه‌ى دادوه‌ريدا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستييه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، دامه‌زراندنى دادوه‌رانى به‌ڕێزى واژۆ كردووه‌ و له‌مڕۆوه‌ فه‌رمانى هه‌رێمييان ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و دوای سوێندخواردن ئيتر وه‌ك ئه‌ندامى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button