هه‌واڵ

قوباد تاڵەبانی: ئەو دەستانە لەناودەبەین سەرانە لە وەبەرهێنەران و هاووڵاتییان وەردەگرن

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو دەستانە لەناودەبەن کە سەرانە لە وەبەرهێنەران و هاووڵاتییان وەردەگرن و ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەن کێشە و گرفت بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران دروست بکەن.

 

ئەمڕۆ دووشەم، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی، دڵنیاییکردنەتەوە لەوەی “ستراتیژی ئێمە بەهێزکردنی کەرتی تایبەتە و هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەکیان بۆ دەکەین و ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەین کێشە و گرفت بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەرەکانمان دروست بکەن و ناهێڵین ئەو کەسانە لە سزای یاسایی دەرباز ببن.”

زیاتر دەڵێ: “بەدەستێکی پۆڵایین ڕووبەڕووی هەموو لەیاسادەرچوویەک دەبینەوە و ئەو دەستانە لەناو دەبەین، کە سەرانە لە وەبەرهێنەرانمان بەتایبەتی و هاووڵاتییانمان بەگشتی وەردەگرن”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button