مەلا بەختیار
له جه‌نگی ساردی یه‌كه‌مدا، یه‌كێك له نه‌ته‌وه هه‌ره كاره‌ساتباره‌كان، كورد بوو. كه جه‌نگی سارد سه‌ریهه‌ڵدا، سه‌ری كۆماری كوردستانی (١٩٤٦-١٩٤٧) خوارد. هه‌تا ململانێكانی جه‌مسه‌ره‌كانی جه‌نگی ساردی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات، گه‌رمتر ده‌بوو، به‌ش به‌شی كوردستان، دووچاری كاره‌سات و نائومێدی ده‌كران. چل ساڵی ڕه‌به‌ق جه‌نگی سارد خایاندی، كاره‌سات دوای كاره‌سات به‌سه‌ر كوردستاندا ده‌هێنرا، هه‌تا گه‌یه‌ندرایه خیانه‌تنامه‌ی جه‌زائیر و تیاچوونی شۆڕشی ئه‌یلوول، ئینجا كاره‌ساته‌كان گه‌یه‌ندرانه ڕاگواستنی دێهات، ئه‌نفال و كیمیاباران… كه‌چی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی جیهان، مووی مرۆییان نه‌بزووت! هه‌تا شوره‌وی و په‌یڕه‌وانیان ڕووخان. كوه‌یت داگیركرا. ئینجا ئاگری سووتاندنی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێز و كه‌نداوییه‌كان، بزواندنی و له‌گه‌ڵ ئاوابوونی جه‌نگی سارد، هاوڕۆژگار، خۆری گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئەوروپا و كوردیش له‌ودیو كه‌لی فاشیه‌تی عێراق و تۆتالیتاریه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ئەوروپاوه هه‌ڵهات.
چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر كۆتایی جه‌نگی سارد و جاڕی تاك جه‌مسه‌ری لیبڕالیزم تێپه‌ڕی. به‌ڵام سیسته‌مه لیبڕاله‌كان نه‌یانتوانی جیهان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. نه‌ك چین و شوره‌وی، به‌ڵكو ئه‌مریكا یه‌كێتی ئەوروپاشیان به كۆنتڕۆڵكراوی نه‌پاراست. چین و ڕووسیا پێكه‌وه تۆكمه تۆكمه له كێبڕكێی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی‌و كاریگه‌ری ژیۆپۆلیتیكن. به‌ڕازیل و ئه‌فریقیای باشوریش له‌ته‌كیانن. هیندستان چۆته هاوپه‌یمانی (بریكس) و چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و ئێرانیش له‌به‌ر ده‌روازه‌كه‌یدا چاوه‌ڕوانی ئه‌ندامه‌تین. كورتییه‌كه‌ی:
دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له كۆتایی جه‌نگی ساردی یه‌كه‌م، وا جیهان له‌سه‌رده‌می جیهانگیریشدا، پێ ده‌نێته جه‌نگی ساردی دووه‌م. ئایا كورد هاوكێشه نوێكانی ئه‌م دووه‌مین جه‌نگی سارده‌ی خوێندۆته‌وه؟ ئێمه له ڕوانگه‌ی خۆمانه‌وه ده‌یخوێنینه‌وه.
زلهێزه‌كان… چه‌شنی دوو سه‌د ساڵی ڕابردوو نه‌ماون. نه فه‌ڕه‌نسا، فه‌ڕه‌نسای سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌رییه؛ نه به‌ریتانیا وڵاته‌كه‌ی سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازی و دیموكراسییه؛ نه ئیتاڵیاش زایگای ڕێنیسانسه؛ ئه‌مریكاش سوپه‌ر پاوه‌ری دوای جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌ماوه. ڕووسیاش، ڕووسیای پاوانكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ئەوروپا و ستالینی تۆتالیتا‌ر نییه. سه‌راپا هاوكێشه‌كان له‌دوای شۆڕشی دیموكراسییه‌وه، سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌ی سیاسی جیهان و كاریگه‌ری ڕۆژئاوا، پاشان ڕووسیا، گۆڕدراوه. به‌ڵكو زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش له گۆڕانكاری قوڵدان. ئه‌وه ئه‌مریكای لاتین. ئه‌وه‌ش ئه‌فریقیا، ئه‌وه‌ش وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌تی وڵاتانی كه‌نداویان. زیاتر له هه‌موو ئه‌وانه‌ش وڵاتانی ئیقلیم نه هیی سه‌رده‌می شا و نه هیی هه‌لومه‌رجی كه‌مال ئه‌تاتورك و نه گیرۆده‌ی سه‌دامن و سووریاش له ئامێزی ئێران-ڕووسیا ئارامی گرتووه.
له جه‌نگی ساردی یه‌كه‌مدا، ڕووسیا پێشه‌نگی جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و په‌یمانی وارشۆ بوو، ئێستا، له ڕووی ته‌كنه‌لۆژیا و ئابوورییه‌وه چین پێشه‌نگه و له‌ڕووی عه‌سكه‌ریشه‌وه ڕووسیا كاریگه‌ره، وڵاتانی وه‌كو ژاپۆن، ئه‌فریقیای باشور، هیندستان، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا، له وڵاته كاریگه‌ره‌كانن. كه مل بۆ هه‌ژموونگه‌ری ئه‌مریكا و ڕووسیا كه‌چ ناكه‌ن. ورده ورده، ئه‌مریكا، په‌یمانی ناتۆی لێ ده‌ربهاوین، هه‌ژموونگه‌رایی له‌سه‌ر ڕۆژئاوای ئەوروپا كز بوو. كه‌وابێ: ئه‌مریكا و دۆسته‌كانی (كه‌نداو، مه‌كسیك، ئیسڕائیل و چه‌ند وڵاتێكی دیكه) له جه‌مسه‌رێكی نوێی جیهانیدا ساغ ده‌بنه‌وه. چین و ڕووسیا و ده‌وڵه‌تانی بریكس له جه‌مسه‌ری دووهه‌من. یه‌كێتی ئەوروپاش جه‌مسه‌ری سێهه‌من. به‌ڵام كاتێك جه‌مسه‌ره‌كان ته‌واو یه‌كاڵا ده‌بنه‌وه، هه‌ندێك وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئەوروپا ڕه‌نگه خۆیان به جه‌مسه‌ری ئه‌مریكا و تاك تاكیشیان خۆیان به جه‌مسه‌ری بریكس هه‌ڵبواسن. چونكه له دوا ئاكامدا سیاسه‌ت سه‌باره‌ت به وڵاتان دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌ییه، نه‌ك دۆستایه‌تی نه‌گۆڕ!!
له‌م دۆخه‌دا، جیهان له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی دووه‌می سارددایه. به‌ڵام به ناوه‌ڕۆك و فۆرمیله‌وی نوێوه. ده‌پرسین: كوردستان له‌كوێی ئه‌م هاوكێشه نوێیه‌دایه؟
له جه‌نگی ساردی یه‌كه‌مدا، هێزه كوردستانییه‌كان تێكڕا یان له‌ته‌ك ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا به‌بێ ده‌سته‌به‌ر بوون. یاخود له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵات به‌بێ ڕێكکه‌وتن. سه‌ره‌نجام هه‌موو خه‌باتی به‌شه‌كانی كوردستان هه‌ڵدێرا… كه جه‌نگی سارد كۆتایی هات، كورد ئاماده‌گی بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌كه نه‌بوو.
ڕاسته باشوری كوردستان توانی هه‌لی كۆتایی جه‌نگی ساردی یه‌كه‌م تاڕاده‌یه‌ك بقۆزێته‌وه، به‌ڵام هێشتا به په‌رته‌وازه‌یی له‌ناو گه‌مه‌كه‌دایه. شه‌ڕی ناوخۆشی كرد.
به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له‌ناو گێژه‌نی ڕووداوه‌كاندا سه‌ری گوریسی هیچ لایه‌كیان نه‌گرتووه. نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌شی لایه‌نه‌كانیش له (باكور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا) بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستانی كردۆته پاشكۆی شه‌رمنی ڕووداوه‌كان. مه‌ترسی هه‌یه، ئه‌وه‌ی باشور له‌دوای ١٩٩١ به‌دیهێنا، به‌شێكی له‌ده‌ست بسه‌ندرێته‌وه و هه‌رێم له قاڵبی په‌رله‌مانی عێراق و دادگای فیدڕاڵی ناسیۆنالیستی-تایفه‌گه‌ری عه‌ره‌ب بدرێت.
له‌كۆتاییدا دێژم: هێزه كوردستانییه‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا، پێویسته به ستراتیژی خۆیاندا بچنه‌وه. كه ستراتیژێكه ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی له جه‌نگی ساردی یه‌كه‌مدا چه‌قیووه. سه‌رله‌نوێ به فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییاندا بچنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی نوێیان بۆ ڕووداوه‌كان، دیارده‌كان، ده‌ركه‌وته و لێكه‌وته‌كانی سه‌ره‌تای جه‌نگی ساردی دووه‌م هه‌بێت.