سلێمان مستەفا حەسەن
داوای ژمارە (٨٣) ئیتحادیە ٢٠٢٣ و یەکخراوەکانی ( ١٣١، ١٨٥)، داواکە لە لایەن (زیاد جەبار و ئامانج نەجیب) لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران تۆمار کراوە، داواکاران داوا دەکەن دادگا بڕیاربدات بە نادەستوری و هەڵوەشاندنەوەی ماددەی (٣٦،٢٢،١٥،٩،١ ) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو، کە تایبەتن بە (ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و بازنەکانی هەڵبژاردن و کۆتای پێکهاتەکان و تۆماری دەنگدەران)، دواخستی ئەم دادبینە بەهەر پاساوێک بێت کاریگەری لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دروست کردووە، ئەگەر ٢١ی مانگ دادگا ئەم کەیسە یەکلایی نەکاتەوە، کاریگەری زۆری دەبێت، ئەمەش وا دەکات کۆمسیۆن نەتوانێت دەستبەکار بکات، لە هەمان کاتدا دیاریکردنی وادەیەکی نوێش بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن لە لایەن سەرۆکی هەرێم قورسە، چونکە ناکرێت مەرسومێکی تر دەربکرێت چوارچێوەی یاسایی ڕوون نەبێت، بیرمان نەچێت ئەنجوومەنی کۆمسیارانی عێراق لە ٧ی تەمووزی ٢٠٢٤ وادەی یاساییان تەواو دەبێت، بۆیە بڕیاری داگا گرنگە لەسەر پڕۆسەی ئامادەکاری و خشتەی کارەکانی کۆمسیۆن و بەڕێکەوتنی شەمەندەفەری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
دووەم : داوای تایبەت بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان :
داوای ژمارە (٢٢٤) ئیتحادیە ٢٠٢٣، داوایەکە لە لایەن (عەدالەت ڕەحیم، بوخاری جەمیل عەلی و حەیدەر محەمەد عوسمان) تۆمارکراوە، لەسەر سەرۆک وەزیرانی ئیتحادی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان). داواکاران داوا دەکەن دادگا بڕیار بدات بە دەرکردنی ئەمرێکی وەلائی و جێبەجێکردنی یاسای بودجە ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٣ و ناردنی مووچەی فەمانبەرانی هەرێم، بەداخەوە دادگا لەساڵی ٢٠٢٣ ئەو داوایەی یەکلایی نەکردۆتەوە، لەکاتێکدا بە بەرچاوی دامەزراوەکانی عێراق مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران نەدراوە، شاراوە نییە کە نەدان و نەناردنی مووچە و بەرزنەکردنەوەی پلەی وەزیفی فەرمانبەران پێچەوانەی دەستورە، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا داداگا بڕیار لەسەر ئەم کەیسە دەدات کە نەناردنی مووچە بە نادەستوری دابنێت بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بە پاساو و هۆکاری دەستەواژەی ئینفاقی فیعلی وەک لە یاسای بودجەدا هاتووە.
سەرۆکی دادگا لە ڕۆژانی پێشوو لێدوانی داوە کە دەبێت مووچەی فەرمانبەران بدرێت، هیوادارین دادگا بگاتە ئەنجام و بڕیاری خۆی بدات بە نادەستوری بوونی بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجە کە کراونەتە پاساوی نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی لە کاتی هەمواری یاسا بودجە لە ڕۆژانی داهاتوو، کێشە و گرفتی بۆ دروست نەکەن و بڕیارەکەش ببێتە هۆکاری خەرجکردنی مووچە نەدراوەکانی ساڵی ٢٠٢٣ و هەمواری یاساکە لەبەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق.
داوای ژمارە (٢٦٩) ئیتحادیە ٢٠٢٣، بەهەمان شێوە تایبەتە بە پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەران کە داواکە لە لایەن (ڕەعد ڕەفعە محەمەد، ئاكۆ محەمەد و بەدەل عەبدولباقی) لەسەر (سەرۆک وەزیرانی ئیتحادی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان) تۆمار کراوە، داواکاران داوا دەکەن دادگا بڕیار بدات بە جێبەجێکردنی ماددەی (١٢ دووەم، ماددەی ١٣ هەشتەم) لە یاسای بودجە ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٣.
چوارەم : تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای مووچە:
داوای ژمارە ٢٤٧ ئیتحادیە ٢٠٢٣، تایبەتە بە پرسی یاسای مووچەی فەرمانبەران، داواكاران (ئەژی بەرزی عارف، محەمەد حوسێن، خەبات لەتیف، نەجمەدین محەمەد، دڵشاد محەمەد و سامان عەلی سالح)، داواكەیان لەسەر سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانە، داواکاران داوا دەكەن حكوومەتی هەرێم پابەند بكرێت بە جێبەجێكردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٨ هەمواركراو بە تایبەتی ماددەكانی (٩،٨،٧،٦) .
داوای ژمارە (٢٢٦) ئیتحادیە ٢٠٢٣، لە لایەن (وەهاب مەجید باقی) لەسەر (سەرۆکی پەرلەمان) تۆمار کراوە، داواکار داوا دەکات، دادگا بڕیار بدات بە نادەستوریبوونی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٦ یاسای تیرۆر، کە بەپێی یاسای ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠١٨ بەرکار کراوە.
داوای ژمارە (١٤١) ئیتحادیە ٢٠٢٣، داوایەکە لە لایەن هەریەک لە (عیزەدین غازی، نەجات موکەرم، شاسوار نەجم و لوقمان عەدنان) تۆمار کراوە لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، داواکاران داوا دەکەن دادگا بڕیار بدات بە نادەستوریبوونی بڕیاری ژمارە (٨٢٤)ی ١٦ /٨ / ١٩٧٦ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش .
وەک لەسەروە ئاماژەمان پێدا، ڕۆژی ٢١ی مانگ، شەش داوا تایبەتن بە هەرێمی کوردستان، هەریەک لەو داوایانە کاریگەری خۆی هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پرسی مووچە و زەویوزاری جووتیارانی ناوچە دابڕێندراوەکان و یاسای هەڵبژاردن، بۆیە ڕۆژێکی پڕ چاوەڕوانییە، چونکە ئەم داوایانە بۆ چەندین جار دواخراون و پەیوەندیدارن بە ژیان و گوزەرانی خەڵک و ڕەوایەتی یاسایی و دیموکراسی .