ههواڵ
بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نیسان درا
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری لەسەر ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا.
میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویانکردەوە، کە وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەم، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤، بڕیاری لەسەر ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان داوە.
سەرچاوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستانەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراوە، ملیۆنێک و ٢١٧ هەزار مووچەخۆر لەخۆدەگرێت و بەتێکڕای مووچەکەیان ٩٥٦ ملیار دینارە. لەکاتێکدا ئەو لیستەی بۆ مووچەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ڕەوانە کراوە، بە تێکڕا ٩١٣ ملیار دینار بووە.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە…