هه‌واڵ

پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانانی بۆ مانگێك درێژ كردەوە

پەرلەمانی عێراق، وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێك درێژكردەوە، لەپێناو هەڵبژاردنی سەرۆكێك بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی 2024، كە تا ئێستا ڕێككەوتن لەسەر پرسەكانیش نەكراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق، بەپێی مادەی 58 لە دەستووری عێراق، وەرزی یاسادانانی بۆ مانگێك درێژكردەوە.

لە مادەی 58 لە دەستووری عێراق هاتووە؛ ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر داوای سەرۆككۆمار، سەرۆكوەزیران، سەرۆكی پەرلەمان یان 50 پەرلەمانتار، دەتوانێت وەرزی یاسادانان درێژ بكاتەوە.

درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانان، لە پێناو هەڵبژاردنی سەرۆك پەرلەمان، دەنگدان بە خشتەی یاسای بودجەی 2024ی عێراقە كە تا ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، هەروەها هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و نوێكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقە.

لە ماوەی ڕابردوو، بەهۆی نەبوونی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکانەوە، پەرلەمانی عێراق نەیتوانی ئەو پرسانە یەكلا بكاتەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆکەی، تەنیا یەکجار دەتوانێت تەمەنی یاسادانانی خۆی درێژ بکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...