هه‌واڵ

دەستپاکی: نابێت هیچ گەندەڵکارێک کاندیدێک بکرێت

دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وردبینییان بۆ لیستی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهێناوە و نابێت هیچ کاندیدێک بەتۆمەتی گەندەڵی حوکمدرابێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سەرخێڵ هاشم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەستپاکی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەم، ١٢ی ئابی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، دەستەکە وردبینی لە لیستی دووەمی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواو كردووە و بە نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی کۆمسیۆنی كردووەتەوە، بەو پێیەیش وردبینی دەستپاكی لە كۆی ژمارەی كاندیدەكانی هەڵبژاردن بە كۆتا هات.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەستپاکی، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕوونی کردووەتەوە، لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق، دەستەی دەستپاكی لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣، بەشی دووەمی ناوی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە دەست گەیشت و لەسەر بنەمای مەرجەكانی خۆپاڵاوتن كە كۆمسیۆن دیاری كردووە، كە نابێت‌ كاندید زیندانی كرابێت واتا “حوكم” درابێت لەسەر یەكێك لە تاوانەكانی گەندەڵی.

گوتەبێژەکە، هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکرد لەبارەی ئەوەی کە ئایا هیچ کاندیدێک پێشتر بە تاوانی گەندەڵی حوکمدراوە یان نا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button