هه‌واڵ

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر: تەنیا پاسپۆرتی جۆری A ڕاگیراوە و B دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی خێرا جۆری B  بەردەوامە و تەنیا پاسپۆرتی جۆری A بە سیستەمی کۆن ڕاگیراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، دەرهێنانی پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی جۆری B بەردەوامە و نەوەستاوە، تەنها پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن لەلایەن بەغداوە کێشەی تەکنیکی هەیە و ئێستا وەستاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاماژەی دا، هاووڵاتییان دەتوانن پاسپۆرتی نوێی جۆری B، بە شێوەی ئەلیکترۆنی و خێرا دەربهێنن، دوای دانانی نۆرە و ڕۆژانەیش سیستەمی دانانی نۆرە کارایە و هاووڵاتییان دەتوانن دوای نۆرەگرتن، سەردانی ئەو نووسینگەیە بکەن کە نۆرەکانیان لێی داناوە، لە هەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای هەولێر.

نۆرەگرتن بۆ پاسپۆرتی جۆری B، لە ڕێگای ماڵپەڕی (www.epp.iq) یان بارکۆدی تایبەت بە پاسپۆرتەوە دەبێت.

نۆرەگرتن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بەشێوەی ئەلیکترۆنی

بڕی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ٩١ هەزارە و بە کارتی بانکی ماستەر کارد یاخوود ڤیزا کارد دەدرێت. خوازیارانی دەرهێنانی پاسپۆرت پێویستە کارتی نیشتمانی (ڕەسەن) و کارتی زانیاری (ڕەسەن) هاوپێچ بکەن و ئەگەر مامەڵەکەیان بۆ تازەکردنەوەی پاسپۆرت بێت، پاسپۆرتەکە کۆنەکەیش پێویست دەکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button