ئه‌م ڕووداوه‌ی ده‌یگێڕمه‌وه كاتی خۆی بۆ به‌شێك له هاوڕێیانی خۆم باسكردووه و، وابزانم ئێستا كاتی هاتووه له‌م نووسینه‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌م.
له شوباتی 2013 له كۆنگره‌ی حزبی شیوعی ڕووسیا به‌شداربووم. له‌و كۆنگره‌یه‌دا 92 حزبی شیوعی و كرێكاری له جیهاندا به‌شداربوون. دوو ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنگره بۆ وتاری حزبه به‌شداربووه‌كان سه‌باره‌ت به په‌یامی پیرۆزبایی كۆنگره و لێكدانه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی ته‌رخانكرابوو. له هۆڵی كۆنگره‌دا سكرینێكی گه‌وره دانرابوو، كه به‌رده‌وام گردبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سووریای پیشان ده‌دا، كه ئاڵای سووریا و وێنه‌ی به‌شار ئهسەدیان هه‌ڵگرتبوو، و دروشمی پشتگیریان له ڕژێمی ئه‌سه‌د دەگوتەوە. ئه‌م چالاكییه به ناوی پشتگیریكردنی گه‌لی سووریا نمایش ده‌كرا.
وتاری حزبه‌كان، كه به په‌پێی ئهلفابیت ڕێكخرابوو، له ڕۆژی یه‌كه‌مدا به گشتگیری دژی بابه‌تی به‌هاری عه‌ره‌بی و پشتگیری بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د بوو. نۆبه‌تی وتاری من له سه‌ره‌تای ڕۆژی دووه‌مدا بوو. به پێچه‌وانه‌ی وتاره‌كانی ڕۆژی یه‌كه‌م، كه هه‌ر هه‌موویان ده‌یانگوت (بزماره بزماره)، من گوتم (بزمار نییه مێخه).
له وتاره‌كه‌مدا ئاماژه‌م به‌وه كرد، كه نەنگییهكی گه‌وره‌یه به ناوی پشتگیری گه‌لی سووریاوە، پشتگیری له ڕژێمی دیكتاتۆری ئه‌سەد بكرێت و، پێویسته هه‌ڵوێستی حزبه كۆمۆنیسته‌كان له یه‌ك كاتدا دژ به دیكتاتۆری ئه‌سه‌د و تیرۆری ده‌وڵه‌تی سووریا بێت و، له هه‌مان كاتدا دژ به ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئۆپۆزسیۆنی گرووپه توندڕه‌و و تیرۆریسته ئیسلامییه‌كان بێت كه به‌شێكن له قاعیده و به‌كرێگیراوی وڵاتی ده‌ره‌كیین.
له وتاره‌كه‌مدا جه‌ختم له‌وه كردەوه، كه پێویسته هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م حزبه كۆمۆنیسته‌كان پشتگیری له تێكۆشانی گه‌لی سووریا و هێزی دیموكراتی و مه‌ده‌نی له پێناوی كۆتاییهێنان به دیكتاتۆری و دابینكردنی جێگرهوهیەكی دیموكراتی بێت، كه تیایدا مافی سه‌رجه‌م پێكهاته و گه‌لانی سووریا مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌م وتاره‌ی من به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی هه‌ندێ حزب بوو، كه له سووریا و لوبنانەوە ئاماده بوون و به وتاره‌كه‌ی من زۆر قه‌ڵس بوون و تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی حزبه كۆمۆنیسته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ل زاگانۆف ئه‌مینداری حزبی شیوعی ڕووسیا له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژدا، ده‌مه‌قاڵێ كه‌وته نێوان من و یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌ی به هه‌ڵوێستی من ته‌نگه‌تاو بوو، كه ئه‌مڕۆ له بهیاننامهیەكدا دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌ڵی هه‌ندێک به كرده‌وه و به قسه، ئێمه له دڵه‌وه دژ به دیكتاتۆری بووین.
به‌شێك له هۆكاری دهمهقاڵێكهی نێوانمان، به‌شداریمان به ناوی حزبی شیوعی كوردستانی له‌و جۆره چالاكییه گه‌ورانه، ئه‌و براده‌ر و كه‌سانی وه‌كوو ئه‌ویان ناڕهحهتكردبوو. به‌شی دیكه‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوێستمان له ڕژێمی ئه‌سه‌د بوو.
كۆتایی دهمهقاڵێكه به دووا وته‌ی من كه له‌به‌رچاوی هه‌موو به‌شداربووان ئاڕاسته‌م كرد و پێم گوت: “ئێوه له‌و ئاسته نین شوناسی نیشتمانپه‌روه‌ری به ئێمه ببه‌خشن و ئه‌وه‌ی پشتگیری له دیكتاتۆری و سیاسه‌تی داپلۆسین ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی دیكتاتۆری كۆتایی دێت). دانیشتنه‌كه به ناوبژیكردنی زاگانۆف كۆتاییهات.
مه‌به‌ست له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م وتاره، دوای ڕوخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری له سووریا، ئاستی ئاماده‌بوونی ئه‌و حزبه سیاسییانه‌یه بۆ چاوگێڕانه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی خۆیان و ئاماده‌بوونی ڕه‌خنه له خۆگرتن، كه له‌وانه‌یه ئێستا وه‌كوو كاری سیاسی زوو بێت، به‌ڵام گرنگه سه‌ره‌تاكانی پێداچوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان ده‌ركه‌وێت.
سه‌رجه‌م گۆڕانكاری و ڕووداوه‌كان له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا، ئاماژه‌ن بۆ بوونی قه‌یرانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن “ده‌وڵه‌تی نیشتمانی” له ناوچەكه‌دا، كه دوای ڕووخاندنی ئیمپراتۆری عوسمانی دوور له ئیراده‌ی گه‌لان، له‌وانه‌ش گه‌لی كوردستان دروستكرا و، جگه له پوچهڵبوون و به‌تاڵی په‌یامی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب و داكۆكیكردنیان له حوكمڕانه دیكتاتۆرییه‌كان به ناوی ڕزگاركردنی فه‌ڵه‌ستین، كه جگه له ئاژاوه و به‌فیڕۆدانی داهات و سامانی مرۆیی گه‌لانی ناوچەكە و به‌رفراوانكردنی داپلۆسینی گه‌لان، به‌رهه‌می نه‌بووه.
ڕه‌وشی نوێی ناوچه‌كه كه بۆته گۆڕه‌پانی ململانێی وڵاته هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، دووا ڕووداوه چاوهڕوانكراوهكانیش، كه به شه‌ڕی غه‌زه و حەماس و حزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد و، زنجیره‌ی ئێستای به كۆتاییهاتنی ڕژێمی ئه‌سەد و تێكشكاندنی ته‌واوی ژێرخانی ئابووری و سه‌ربازی سووریا و ده‌رپه‌ڕاندنی میلشیاكانی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی عێراق و نه‌هێشتنی حزبوڵڵایه له سووریا و لغاوكردنی له لوبنان ده‌ركه‌وتووه و، ئه‌مریكا و توركیا و ئیسرائیل و ڕووسیا و هه‌ندێ وڵاتی كه‌نداوی به پله‌ی جیاواز تیایدا به‌شدارن، كۆتایی گه‌مه‌ی سیاسیی ناوچەكه نییه و، ئه‌م ڕه‌وشه به هه‌ڵواسراوی نامێنێته‌وه و، ساده‌ترین پێشهات گه‌یشتنی پرشكی ئاگره‌كه‌یه بۆ عێراق و یه‌مه‌ن و بابه‌تی ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریكا.
بابه‌تی گرنگ به نیسبه‌ت ئێمه و سه‌رجه‌م هێزی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنخواز و چه‌پی ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه، كه به فراوانی تابلۆی ڕه‌وشی سیاسی ببینن و ناكرێ له شیكردنه‌وه‌ی سیاسی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و كاری سیاسی‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه فەرامۆش بكرێت:
ـ گرنگه هێزه دیموكراسی و عه‌لمانییه‌كانی سووریا و ناوچه‌ی عه‌ره‌بی به ته‌واوی خولیای خۆزگه مانه‌وه‌ی ڕژیمی ئه‌سەد له بیری سیاسی خۆیان له كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته نوێكان، ده‌ربهێنن.
ـ گرنگه ئه‌و هێزانه كاتێك دژایه‌تی خۆیان بۆ داگیركردنی ئیسرائیل بۆ جولان و به‌شێك له باشووری سووریا و بوونی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا دژ به داعش ده‌رده‌بڕن، دژایه‌تی خۆیان بۆ داگیركردنی وڵاتی دیكه بۆ خاكی سووریا و بوونی هێزی سه‌ربازی دیكه ده‌ربڕن.
ـ له كاتی باسكردنی دواڕۆژی سووریا و ڕێزگرتنی ئیراده‌ی گه‌لی سووریا، ناكرێ ئه‌و هێزانه به هیچ جۆرێك باس له دۆزی ڕه‌وای كورد له سووریا نه‌كه‌ن، یان هه‌ندێ جار به پێچه‌وانه‌شه‌وه بوونی ئیداره‌ی خۆسه‌ریی به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر یه‌كێتی خاكی سووریا دابنێن.
ـ به بۆنه‌ی كۆتاییهاتن به ڕژێمی دیكتاتۆری ئه‌سەد و لاچوونی ئه‌و مێردهزمهیه له‌سه‌ر سینگی خه‌ڵك له سووریا، ده‌ربڕینی خۆشی خه‌ڵك له لایه‌ك و گوتاری گشتی ده‌سه‌ڵاتداره نوێكان له لایه‌كه‌ی دیكه، نابێ هۆكاری گه‌شبینانه‌ی ساویلكانه به حوكمڕانه نوێكان دروست بكات و ببێته هۆی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ ڕه‌وشی سیاسی. گرنگه كۆمه‌ڵێك بابه‌ت به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێته‌وه، له‌وانه: پاكتاوكردنی لێكه‌وته‌كانی دیكتاتۆری و قۆناغی گواستنه‌وه و عه‌داله‌تی ڕاگوزەر و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی ژنان و پاراستنی ژیانی شیاو بۆ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش.
ـ گرنگه لایه‌نی كوردستانی له سووریا مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر رۆژئاوا به‌هه‌ند وه‌رگرن و، كاریان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد له ڕۆژئاوادا بێت و لایه‌نی كوردستانی وه‌ك یه‌ك هێز به هه‌ماهه‌نگی و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر مافی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی سووریا له یه‌ك سه‌نگه‌ری تێكۆشاندا بن.
قۆناغی دیكتاتۆری ئه‌سەد و عه‌قڵیه‌تی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب كۆتاییهات و ناكرێ جێگره‌وه‌كه‌ی دیكتاتۆری ئیسلامی سیاسی و گرووپه تیرۆریسته‌كان و عه‌قڵیه‌تی ڕه‌هابوون بێت و، چاره‌نووسی گه‌لانی ناوچەكه به ڕیتمی ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببهسترێتهوە.
- “بزمارە بزمارە” گۆرانییەکی تیپی باواجی کۆیەیە.