
وەزارەتی نەوتی عێراق زانیارییەکانی ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە قاچاخچێتی نەوتی ڕەش لە ڕێگەی تەنکەری نەناسراوەوە دەکەن و دەڵێ، تەواوی پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت لەژێر چاودێری لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتەکە، ئەمڕۆ دووشەم، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٥ لە ڕوونکردنەوەیەکەدا، پێوەست بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی کە تیشکی خستووەتە سەر بە قاچاخبردنی نەوتی ڕەش لە عێراق، ڕایگەیاند، پابەندبوونی تەواوی خۆی بە شەفافیەتی پیشەیی و هاوکاری لەگەڵ دەزگاکانی چاودێری و دادوەری دووپاتدەکاتەوە. وەزارەتەکە “سەرسوڕمانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت لە بڵاوبوونەوەی زانیاری نادروست و چەواشەکارانە سەبارەت بە کردەوەگەلی هەناردەکردنی نەوتی ڕەش” و لەو ڕوانگەیەوە ڕوونکردنەوەی لەسەر چەند خاڵێک داوە.
- سەرجەم کارەکانی بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی نەوتی ڕەش پابەندە بە سیستمێکی ڕێککاری ورد و گشتگیر، لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت. بەپێی گرێبەستە فەرمییە ڕاگەیەندراوەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵاترین دەزگاکانی چاودێری وڵات، لەوانە دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەستپاکی، دەسەڵاتی گشتی گومرگ، و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان بەڕێوەدەچێت. هەروەها هەر بارێک لە ساتەوەختی تەرخانکردنەوە تا بەندەرەکە بەجێدەهێڵێت، چاودێری مەیدانی و ئەلیکترۆنی دەکرێت، ئەمەش هەر باسێک لە “قاچاخچێتی” یان “پێشێلکاری ڕێکخراو” دەکاتە تۆمەتێکی بێبەڵگە کە هیچ بنەمایەکی پیشەیی یان ڕێکخراوەیی نییە.
- باسکردنی “تانکەری نەناسراو” یان “تۆڕی قاچاخ” بوختانێکی مەترسیدار و چەواشەکارانەیە. ئەم تانکەرانە بە نەناسراوی وەزارەتەکەمان وەسف کراون و لەوانەیە سەر بە کارگە یان وەزارەتەکانی تر بن. بەندەرەکانی عێراق لە چوارچێوەی سیستەمێکی ڕێکخستنی تونددا کاردەکەن کە ڕێگە بە تێپەڕبوونی هیچ بارێک نادات بەبێ ڕەزامەندی فەرمی و بەڵگەدار لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە. هەر تانکەرێک لە ڕێگەی سیستەمی بەدواداچوونی دەریاییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، و داتاکان بەدرێژایی کات بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی بەڵگەدار دەکرێن، هیچ بوارێک بۆ هیچ پێشێلکارییەک یان ناڕوونییەک نامێنێتەوە.
- تێوەگلانی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە تۆمەتەکانی قاچاخچێتی بەبێ هیچ بەڵگەیەک، ناوزڕاندنی گشتی قبوڵنەکراو و مەترسیدار پێکدەهێنێت. نوێنەرایەتی سووکایەتییەکی ڕاستەوخۆ بە ناوبانگی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە سەروەرەکانی دەکات و ئاسایشی ئابووری نیشتمانی دەخاتە بەردەم هەڕەشەی جددی.
- وەزارەتی نەوت دووپاتی دەکاتەوە کە درێغی ناکات لە پاراستنی ناوبانگ و پێگەی یاسایی خۆی، هەروەها دەستپێشخەری ڕێکاری یاسایی پتەو دەکات بەرانبەر بەو کەس و قەوارانەی کە پەرە بەو تۆمەتە درۆیانە دەدەن، کە بە کاری هاندان و زیانگەیاندنی گشتی بۆ بەرژەوەندی گشتی و لەکەدارکردنی ناوبانگی دەوڵەت لە ئاست ڕای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پۆلێن دەکرێن.
- لە کاتێکدا وەزارەت پابەندبوونی خۆی بە شەفافیەت و لێپرسینەوە دووپات دەکاتەوە، پێشوازی لە هەر زانیارییەکی بەڵگەدار و سەلمێنراو لە هەر سەرچاوەیەکەوە دەکات. هەرەها داوا له هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات پابەندبن به پیشەییبوون و بابەتیبوون، هەروەها پێش بڵاوکردنەوه یان پەسەندکردنی ئەو تۆمەتەی که کاریگەرییان له سەر ئاسایشی نیشتمانی و ئابووری هەیه بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەرمی، وردبینی بەکاربهێنن.


