هه‌واڵ

خەڵاتی ساخارۆف بە ژینا ئەمینی بەخشرا

زێدپرێس- ئەڵمانیا

 

کەمێک پێش ئێستا، لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە خەڵاتی ساخارۆف بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بە ژینا ئەمنی بەخشرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی ساخارۆفی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بە ژینا ئەمنی دا، دوای ئەوەی لە ئەیلوولی ئەمساڵ، ژینا ئەمینی بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە کاندید کرا.

خەڵاتى ساخارۆف، ساڵانە دەدرێت بە بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و ئازادیی بیروڕا و ڕادەربڕین دەدرێت.

دوابەدوای ڕاگەیاندنی خەڵاتەکە بۆ ژینا ئەمنی، ڕۆبەرتا مستولا سەرۆکى پەرلەکانى ئەوروپا لە وتارێکدا ئاماژەیدا، “پەرلەمانى ئەوروپا بە شانازییەوە لە کەنارى کەسانێکدا دەوەستێت، کە بۆ ئازادى و بەدەستهێنانى مافى مرۆڤ و مافى ژنان تێدەکۆشن”.

ژینا ئەمنی، کچە کوردی تەمەن ٢٢ ساڵ، لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە سەختی پەلامار و هێرشیکرایە سەر و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

کوژرانی ژینا ئەمینی، درێژترین بزووتنەوەی ناڕەزایەتی لەماوەی چەند دەیەی ڕابردوو لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لێکەوتەوە.

خەڵاتی ساخارۆف، لە ساڵی ١٩٨٨دا بۆ یەکەمجار بە نیلسۆن ماندێلا بەخشراوە.

پێشتریش نادیە موراد کچە قوربانی ڕزگاربووی دەستی داعش هەمان خەڵاتی وەرگرتووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...