هه‌واڵ
ئاراستەکان

دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و ئەنجامە بەراییەکان دەرکەوتن

دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و بەگوێرەی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکان، پارتی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.

 

ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. دەنگدانەکە لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەدا کۆتایی هات و بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانی هەڵبژاردن دەنگی لایەنە براوەکان بەم شێوەیەن:

 

پارتی دیموکراتی کوردستان: یەک ملیۆن و ٧٣ هەزار و ٥٥٤ دەنگ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: ٥٣٣ هەزار و ٩٤٢ دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: ١٦٦ هەزار و ٢٥٠ دەنگ

ڕەوتی هەڵوێست: ١٥٦ هەزار و ١٨٩ دەنگ

نەوەی نوێ: ١٣٧ هەزار و ٥٢٤ دەنگ

کۆمەڵی دادگەری کوردستان: ٤٩ هەزار و ٦٨٥ دەنگ

 

لەسەر بنەمای دەنگەکان لە بازنەکانی هەڵبژاردندا، پارتی ٢٩ کورسی، یەکێتی ١٨ کورسی، ڕەوتی هەڵوێست ٥ کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی ٤ کورسی، نەوەی نوێ ٣ کورسی و کۆمەڵی دادگەری کورسییەک دەبات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button