هه‌واڵ

مەسرور بارزانی و جۆرج بوش کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جۆرج بوس سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کۆبووەتەوە و لە دیدارەکەدا جۆرج بوش گوتوویەتی: “نزا بۆ خۆشگوزەرانیی گەلی کوردستان و خەڵکی عێراق دەکەم”.

 

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جۆرج دەبلیو بوش سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کۆبوونەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم، ٦ی ئازاری ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەم شێوەیە باسی لە دیدارەکەی لەگەڵ جۆرج بوش سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کرد:

 

خۆشحاڵبووم کە لە چوارچێوەی سەردانەکەماندا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، چاومان بە بەڕێز جۆرج دەبلیو بوش سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا کەوت.

سوپاسی سەرۆک بوشمان کرد بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئازادکردنی عێراق لە ڕژێمی دکتاتۆری و پشتگیریکردنی سیستەمی دیموکراتی .

سەرۆک بوش سڵاوو ڕێزی تایبەتیی بۆ سەرۆک بارزانی هەبوو ، ئاماژەی بەوەش دا کە نزا بۆ خۆشگوزەرانیی گەلی کوردستان و خەڵکی عێراق دەکەم .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...