ههواڵ
کچە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە شەهید بوو

لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکەی سەر ئۆردوگایەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سوورداش، کچە پێشمەرگەیەک شەهید بوو.
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر یەکێک لە ئۆردوگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سوورداش، کچە پێشمەرگەیەکیان بەناوی “غەزاڵ مەولان چەپەراباد”، شەهید بوو.
ڕۆژی سێشەم، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، چەند هێرشێکی درۆنی لەلایەن ڕژێمی ئیسلام ئێرانەوە بۆ چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون و لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر بارەگایەکی کۆمەڵە لە سوورداش، چوار پێشمەرگە بریندار بوون.
غەزاڵ مەولان، یەکێک لەو پێشمەرگە بریندارانە، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.
شەهید غەزال مەولان خەڵکی شاری مەهاباد بوو.



