ههواڵ
شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری گەیشتە بەغدا و لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەم، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی حکوومەت و وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەکانی نزیک لە شاندەکە ئاماژەیان بۆ کردووە، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردان و کۆبوونەوەکە، یەکلاکردنەوەی پرسی ١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات ئەم پشکە مانگانە و لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی و ئابووری و داهاتی ڕاستەقینە بێت.



