هه‌واڵ

ئیسڕائیل: بۆردمانی نەخۆشخانەکەی غەززە بەهۆی مووشەکی جیهادی ئیسلامییەوە بووە

زێدپرێس

 

بەهۆی بۆردمانی نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە کەرتی غەززە، زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون، بەڵام هێزی بەرگری ئیسڕائیل بانگەشەی ئەوە دەکات، تەقینەوەیەک بەهۆی مووشەکێکی شکسخواردووی گرووپی جیهادی ئیسلامی ڕوویداوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە کەرتی غەززە بە مووشەکی ئیسڕائیل بۆردمانکراوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەس لەناو نەخۆشخانەکەدا کوژراون.

خەڵکێکی زۆر پێشتر ماڵەکانیان جێهێشتووە و پەنایان بۆ نەخۆشخانەکە بردووە.

میدیاکانی ئیسڕائیل لە زاری سەرچاوەکانی هێزی بەرگری ئیسڕائیلەوە، بەرپرسیارێتی سوپای ئیسڕائیل لە بۆردمانکردنی نەخۆشخانەکە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن، ئەوەی لە نەخۆشخانەکە ڕوویدا، لە ئەنجامی مووشەکێکی شکستخواردووی گرووپی جیهادی ئیسلامییەوە بووە.

بۆردمانکردنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی، نیگەرانییەکی توندی لە ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بەرانبەر بە ئیسڕائیل بەدوای خۆیدا هێناوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...