زیندانییانی سیاسی بە تیروپشک زەوی وەردەگرن
زێدپرێس
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، لە كۆى هەزار و ١٠٠ زيندانیكراو و گيراوى سياسى، كە له سنورى شارەوانى سلێمانى لەلايەن ئەنجوومەنى وەزيران فەرمانى پێدانى زەويان بۆ دەرچووە، تەنیا ٤١٦ کەس كارى وردبينى مامەڵەيان تەواو بووە.
لەو ڕوانگەیەوە دەڵێ، پێويسته ئەو زیندانیکراو و ڕاگیراوە سیاسییانەی كه ماونەتەوە، دەست بە مامەڵەكانيان بكەن بۆ وەرگرتنی زەوى.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاماژە بەوەش دەکات، کە “بۆ ئەوانەش کە تا ئێستا فەرمانی وەرگرتنی زەوییان نییە، وەزارەتمان لەهەوڵدايە بۆ دابینكردنى زەوى له سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە”.
باسی لەوەش کردووە، کە پێويسته ئەو ٤١٦ زیندانیکراو و گیراوە سیاسییانەی کە ناوەکانیان ڕاگەیەندراوە، ڕۆژى پێنجشەم ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە كاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی لە هۆڵى ڕۆشنبيرى لە شاری سلێمانی ئامادەبن بۆ كارى تيروپشك و وەرگرتنی زەوییەکانیان، لەلایەن لیژنەیەکی تایبەوە.
ناوی سەرجەم ئەو زیندانیکراوە سیاسییانەی بڕیاری وەرگرتنی زەوییان هەیە، لە تێلگرامی زێدپرێس بڵاوکراوەتەوە:
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە