هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە مووچە کۆدەبێتەوە

زێدپرێس

 

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەم ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

هەردوو سکاڵاکە لەلایەن چەند فەرمانبەرێکی هەرێمی کوردستان و لەسەر هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

سکاڵاکاران لە سکاڵاکانیاندا داوای خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی و لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکەن و هەروەها داوایش دەکەن بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button