ژینگه‌شرۆڤه‌

ڕۆژنامەگەری لەپێناو ژینگەدا

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەپشتبەستن بە ڕاسپاردەیەکی کۆنگرەی گشتی یۆسنکۆ ٣ی ئایاری هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەریی ڕاگەیاندووە، لەپێناو گەشەپێدان بە ڕۆژنامەگەرییەکی ئازاد و سەربەخۆ و فرەیی و لەپێناوی ئەوەش کە ئەم بۆنەیە ببێتە ڕۆژێک بۆ:
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

یەکەم: بیرخستنەوەی هەموو لایەک بۆ پابەندبوون بە گرنگیی ئازادی ڕۆژنامەگەریی.

دووەم: بیرکردنەوە و ڕامان لەنێو توێژی ڕۆژنامەوانان خۆیانەوە لەبارەی پێکەوەگرێدانی ئازادی ڕۆژنامەگەریی و ئاکاری ڕۆژنامەوانیی.

سێیەم: پاراستنی بنەما سەرەکییەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەریی.

چوارەم: هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەریی لەسەرتاپای جیهاندا.

پێنجەم: بەرگریی لە کەناڵەکانی میدیا و کارمەندەکانیان.

شەشەم: ڕێزگرتن لە خەبات و مافی ئەوانەی لەکاتی کاری ڕۆژنامەگەرییدا گیانیان بەخشیوە.

 

یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە لەڕووی ئازادی ڕادەربڕین و لەبوایر قەیرانی ئێستای ژینگە لە جیهاندا و ڕۆژنامەگەریی لەپێناوی هەسارەی زەوی و ڕۆژنامەگەریی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قەیرانە ژینگەییەکاندا، گرنگییەکی زۆری خۆی هەیە، چونکە ئاگاداربوون لە گشت لایەنەکانی قەیرانی ژینگە لە جیهاندا و کاریگەرییەکانی، بەبێ کاری ڕۆژنامەگەریی ناکرێت، کە پێویستیی زۆریان بە کاری ورد و زانیاری ڕاست هەیە. بەڵام هێشتا بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە، توێژینەوەی نازانستی، بەرژەوەندیخوازیی بوونەتە هۆکاری سەرەژی بۆ هەرەسهێنان بە هەر هەوڵێکی ڕاستەقینە لە بواری دۆزینەوەی چارەسەر و پیادەکردنی هەنگاوە ڕاستەکاندا، بۆیە پێویستە کاری ڕۆژنامەوانیی ژینگەیی چەند بنەمایەک ڕەچاو بکات، وەک:

 

یەکەم: پێویستە ڕاپۆرتە ژینگەییەکان زانیاری زۆر ورد و ڕاست لەخۆبگرن.

دووەم: ڕەچاوی کات بکەن و ڕاپۆرتەکان لەکات و ساتی خۆیاندا بخرێنەڕوو نەک دواتر.

سێیەم: ڕاپۆرتەکان گشتگیر بن لەبارەی باسێکی تایبەتمەندیشەوە بن نەک گشتی.

چوارەم: ڕاپۆرتەکان وێڕای باسکردنی گرفتەکان، ڕێگەچارەش بخەنەڕوو.

 

بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی درێژخایەن و دوورمەوداش دوو خاڵ پێویستن:

 

یەکەم: زانینی لانیکەمی مافەکانی ڕۆژنامەوان وەک:

  • پارێزگاریکردن لە مافەکانی ڕۆژنامەوانان.
  • زامنکردنی مافی ڕادەربڕین بۆ ڕۆژنامەوانان
  • ئازادی لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی.
  • مافی گەیشتن بە سەرچاوەکانی زانیاریی.

 

دووەم: زانینی لانیکەمی ئەرکەکانی ڕۆژنامەوانش وەک:

 

  • دوورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و گومڕاکار.
  • نەکەوتنە ژێر کاریگەریی بڕیار و بۆچوونی پێشوەختە.
  • خۆدوورگرتن لە کارکردن بۆ کەنا: و دەزگای نەیارانی گەل و وڵات.
  • دڵنیابوون لە ناوەڕۆک و سەرچاوەی ڕاستەقینەی باس و بابەت و هەواڵ.

عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

سەرۆکی دەستەی ژینگە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...