له په‌راوێزی هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ نه‌هێشتنی قانوونی باری كه‌سێتی
به‌شی یه‌كه‌م
پێناسه‌ی چه‌مكی باری كه‌سێتی
ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نوێیه و، گه‌ر بۆ تێكڕای كتێبه سه‌ره‌كییه‌كانی بواری (فقه)ی ئیسلامی بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌دی ناكه‌ین. ئه‌و بابه‌تانه‌ی، كه ئه‌مڕۆ به باری كه‌سێتی ناوی ده‌به‌ین، له كتێبه‌كانی فقهدا له ژێر ناونیشانی كتێبی هاوسه‌ری (كتاب النكاح)، كتێبی ته‌ڵاق، (كتێبی میراتی)، ده‌بینین.
ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتی بۆ یه‌كه‌مین جار له فقهی قانوونی له ئیتاڵیا له سه‌ده‌ی دوانزه‌یه‌م و سیانزه‌یه‌مدا به‌كارهێنرا. له ئیتاڵیا دوو سیستمی قانوونی له‌ئارادابوو. قانوونی ڕۆمانی و، سیستمی ناوخۆیی (لۆكاڵی) له سنووری هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا. له حاڵه‌تی ناكۆكی نێوان ئه‌م دوو سیستمه هه‌ر لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌وه‌ی خۆی ده‌بوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو سیستمه جیابكرێنه‌وه، فقهی ئیتاڵی به قانوونی ڕۆمانی ده‌گوت قانوون و بۆ سیستمه ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌كان ده‌سته‌واژه‌ی (بار)ی به‌كارهێنا. پاشان ئه‌و باره كرا به دوو به‌شه‌وه: یه‌كه‌میان باری كه‌سێتی، كه په‌یوه‌ندی به‌خودی تاكه‌وه هه‌بوو. دووه‌میان ئه‌و باره‌ی په‌یوه‌ندی به داراییه‌وه هه‌بوو. پاش نه‌مانی دیارده‌ی فره قانوونی و بوونی یه‌ك قانوون بۆ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، قانوونی مه‌ده‌نی بنه‌مای دوو گرووپی قانوونی به خۆوه ده‌گرت:
یه‌كه‌میان: ئه‌و بنه‌مایانه‌ی تایبه‌تبوون به په‌یوه‌ندیی كه‌سێتییه‌وه یان به كه‌سه‌كانه‌وه. ئه‌مانه‌ش باسی له باری كه‌سه‌كان و ئه‌هلیه‌ت و ڕه‌گه‌زی ده‌كردن و، پێی ده‌گوترا “باری په‌یوه‌ندیدار به كه‌سه‌كانه‌وه”.
دووه‌میان: تایبه‌ت بوو به پاره‌وپول و په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانه‌وه. ئه‌مه‌ش پێی ده‌گوترا باری تایبه‌ت به دارایی.
پاشان هه‌ردوو ده‌سته‌واژه كورتكرانهوه و، به یه‌كه‌میان گوترا باری كه‌سێتی و به دووه‌میان باری عه‌ینی.
توێژه‌ره‌وانی بواری باری كه‌سێتی به شێوازی جۆراوجۆر پێناسه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتییان كردووه. له ئاكامی ئه‌وه‌ی بواری باری كه‌سێتی له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا هه‌ندێک باری دارایی ده‌گرێته‌وه، هه‌وڵ درا له پێناسه‌كردنیدا ئه‌و حاڵه‌ته ڕەچاو بكرێت.
دادگای (نقچ) له میسر له‌پێناسه‌ی باری كه‌سێتیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه باری كه‌سێتی (ئه‌و كۆمه‌ڵه مه‌سه‌لانه‌یه، كه مرۆڤێك له یه‌كێكی دیكه له بواری خه‌سڵه‌ته سروشتی و خێزانییه‌كاندا، كه قانوون كارتێكردنێكی قانوونی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات، جیاده‌كاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ نێر بێت یان مێ، مێرد بێت، بێوه پیاو، ژن ته‌ڵاقدراو، باوك، كوڕی شه‌رعی، خاوه‌ن ئههلهیت، كه‌م ئههلهیت به‌هۆی كه‌می تهمەنییهوه، یان به هۆی گێلی، یان شێتبوونیهوه، یان ئه‌هلیه‌تی ڕه‌های یان به هۆیه‌كی قانوونییه‌وه سنووردار بێت).
مادده‌ی 28 له گهڵاڵنامهی ڕێكخستنی دادوه‌ری تێكه‌ڵاو له میسر باری كه‌سێتی به‌وه پێناسه كردووه “تێكڕای ئه‌و ناكۆكی و مه‌سه‌لانه ده‌گرێته‌وه، كه په‌یوه‌ندییان به حاڵه‌تی كه‌سه‌كان و ئههلیهتیان، یان په‌یوه‌ندییان به سیستمی خێزانه‌وه هه‌بێت، وه‌ك خوازبێنیكردن و هاوسه‌ری و مافی ژن و مێرد و، ئه‌ركی دووقوڵی و، ماره‌یی و، سیستمی باری هه‌ردوو هاوسه‌ر و ته‌ڵاقدان و تالوق و جیابوونه‌وه.
هه‌روه‌ها باوكێتی و داننان به باوكێتی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی و، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕه‌چه‌ڵه‌ك و لقه‌كان و خهرجیدان به خزم و كه‌سوكار و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و (تەبەنی)كردن و وه‌سیه‌تكردن… هتد”.
پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی دادوه‌ری تێكه‌ڵاو له میسر، یاسای ژماره 147ی ساڵی 1949 بڕیار درا، له مادده‌ی 13ی ئه‌و یاسایه‌دا به هه‌مان پێناسه‌ی پێشووتر ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتی پێناسه كرایەوە.
هه‌ندێك له زانایانی ئه‌م بواره پێناسه‌ی باری كه‌سێتیان كردووه به‌وه‌ی، كه (ده‌سته‌واژه‌یه‌كی یاساییه و، كۆمه‌ڵێك بنه‌مای قانوونی و شه‌رعی ده‌گرێته‌وه، كه حوكمی په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزان ده‌كه‌ن وه‌ك حوكمه‌كانی هاوسه‌ری و ته‌ڵاق و، ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ده‌خرێنه نێو چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵین مافه‌كانی خێزان).
به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتی كتومت به‌رانبه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی مافه‌كانی خێزان نییه، به‌ڵكو زور جار فرەوانتره و به‌رانبه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی باری عه‌ینی (الاحوال العینیه) به‌كاردێت، واته كۆمه‌ڵێك بنه‌مای قانوونی، كه حوكمی په‌یوه‌ندییه داراییه‌كان ده‌كات.
هه‌ر چۆنێك بێت هۆكاری پێناسه‌كردنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه و ناونانی، مانای هاوسه‌ری و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌یه‌تی و، كۆتاییهێنان به هاوسه‌ری و ئاكامه‌كانی، هه‌روه‌ها ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ئاكامه‌كانی، وه‌سیه‌ت و میراتی، ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی باری مرۆڤه و تایبه‌ته به خودی كه‌سایه‌تییه‌وه.
دانانی پێناسه‌یه‌كی گشتگیر بۆ ده‌سته‌واژه‌ی باری كه‌سێتی كارێكی سانا نییه. ئه‌مه‌ش له ئاكامی چه‌ند هۆیه‌كه‌وه، كه په‌یوه‌ندییان به وه‌رگرتنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌وه له فقهی ئیتاڵییه‌وه هه‌یه و، بوونی فقهی ئیسلامی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م یاسایه. بۆیه ده‌بینین هه‌ندێک له زانایانی ئه‌م بواره ده‌سته‌واژه‌ی (یاسای خێزان) به‌كارده‌هێنن، له كاتێكدا حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بواری خێزان تێپه‌ڕ ده‌كات. هه‌ندێكی دیكه له نووسه‌ران تێكڕای ئه‌و بابه‌تانه تۆمارده‌كه‌ن، كه چه‌مكی باری كه‌سێتی ده‌یگرێته‌وه.
له عێراق بۆ یه‌كه‌مین جار له دوای شكستی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و داگیركردنی به‌غدا له ساڵی 1917دا، له به‌یاننامه‌ی دادگادا، وشه‌ی (بابه‌تی كه‌سێتی) به‌كارهێنرا و، پاشانیش له مایسی 1921دا ده‌سته‌واژه‌ی “باری كه‌سێتی” به‌كارهێنرا. له یاسای دادگای شه‌رعی، كه له 30ی حوزه‌یرانی 1923دا بڕیاردرا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دووباره كرایه‌وه.
یاسای باری كه‌سێتی عێراق ژماره 188ی ساڵی 1959 پێناسه‌ی چه‌مكی باری كه‌سێتی نه‌كردووه، به‌ڵام له تێكڕای به‌نده‌كانی ئه‌و یاسایه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌م بوارانه ده‌گرێته‌وه:
1ـ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به باری خودی مرۆڤه‌وه هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه پیاو بێت یان ژن، سه‌ڵت بێت یان خاوه‌ن هاوسه‌ر یان تەڵاقدراو بێت، زیندوو بێت یان مردوو یان ونبوو، سه‌رپه‌رشتی یه‌كێك بكات یان سهرپهریشتیكراو بێت.
2ـ ئه‌و په‌یڕه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئه‌هلیه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
3ـ په‌یڕه‌وه‌كانی هاوسه‌ری و، مه‌رج و كوچكه‌كانی و، شیاوی پیاو و ژن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌سته و بواره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و، چۆنێتی تۆماركردنی و سه‌لماندنی.
4ـ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافی ژن و مێرده‌وه هه‌یه و، مه‌سه‌له‌ی ماره‌یی و خه‌رجی.
5ـ په‌یڕه‌وه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌ری و ته‌ڵاقدان و جیابوونه‌وه و (خلع)و (عده)..هتد.
6ـ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سه‌لماندنی ڕه‌چه‌ڵه‌كی منداڵه‌وه هه‌یه و، داننان به باوكبوون و دایكبوون.
7ـ په‌یڕه‌وه‌كانی شیردان و منداڵ به‌خێوكردن.
8ـ په‌یڕه‌وه‌كانی وه‌سیه‌ت و میراتی و، خهرجیدان به خزم و كه‌سوكار.
9ـ په‌یڕه‌وه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌وقاف.