
یه‌كه‌م: كوردستان تا سه‌رهه‌ڵدانی (سه‌حوه‌ی ئیسلامی) سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، وه‌كو په‌یڕه‌وكردن ته‌نیا مه‌زهه‌بی شافیعی تێدا پیاده‌كراوه، له‌سه‌ر ئاستی حوجره‌كان و نێو كۆڕی زانایانی كورد و مه‌لای كورد هه‌ر مه‌زهه‌بی شافعی و به‌دیاریكراوی بۆچوون و كتێبه‌كانی پێشه‌وا نه‌وه‌وی زیاتر بره‌ویان پێدراوه.
دووه‌م: دوای ده‌ركه‌وتنی ڕه‌وته ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌ت هزر سه‌له‌فییه‌كان (له‌ناو ئیخوان و ده‌ره‌وه‌ی ئیخوان) پرسی تێپه‌ڕاندنی یه‌ك مه‌زهه‌ب و شوێنكه‌وتنی به‌ڵگه* هاته‌ئاراوه، سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی بووبێت، دواتر به‌هۆی به‌رده‌ستبوونی ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ململانێیه‌كی سه‌خت كه‌وته ناو په‌یڕه‌وكارانی ئاینی ئیسلام له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی مزگه‌وت، بابه‌تی بچووكی فیقهی هه‌رای گه‌وره‌ی لێكهوتهوه، به‌دیاریكراوی ململانێیه‌كی توند دروستبوو له‌نێوان پهیرهوكارانی مه‌زهه‌بی شافیعی و سه‌له‌فییه‌كان، كه په‌یڕه‌وكاری بۆچوونه‌كانی زاناكانی سعودیه و خهلیجن (ئاشكرایه ئه‌وانیش له په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لین).
ئه‌وه‌ی گرنگه:
یه‌كه‌م: شوێنكه‌وتووانی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی (سه‌له‌فییه‌كان) خۆیان به موجته‌هید نازانن، جورئه‌تی ئه‌وه‌ش ناكه‌ن بڵێن ئێمه زاناین، له‌كۆتاییدا شوێنكه‌وته‌ی قسه‌ی زانایانی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لین له كۆن و ئێستادا. كه‌واته هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان شوێنكه‌وته‌ی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی و مه‌زهه‌بی شافیعی نییه، هه‌ردووكیان هه‌ر شوێنكه‌وته‌ی مه‌زهه‌بن و ئه‌هلی ته‌قلیدن، ئیدی له‌به‌رچی مه‌زهه‌بێك پیرۆز و ئه‌وه‌ی تر شتێكی تر بێت؟ ئه‌و شه‌یتاندن و دێواندنه‌ی نه‌یاره‌كان و بهفریشتهناساندنی هاومهشرهبهكانت كارێكی ناڕه‌وایه (هه‌ر كه‌س بیكات).
دووه‌م: گۆڕینی مه‌زهه‌ب ئاساییه، چ له‌سه‌ر ئاستی تاك یان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه، پێویسته به‌سینه فرەوانیش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌مه‌رجێك نه‌بێته هۆی فیتنه‌گه‌ری و نانه‌وه‌ی ئاشووب له‌ناو مزگه‌وته‌كان و كۆمه‌ڵگه.
سێیه‌م: گه‌نگه‌شه‌ی پرسه عه‌قیده‌ی و هه‌ستیاره‌كان نابێت بكه‌ونه ناو فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی و دووبه‌ره‌كی و شه‌ڕه‌جوێن و ڕقه‌به‌ری دروستبكه‌ن، چونكه ده‌بێته هۆكاری تێكدانی ئه‌منی فكری كۆمه‌ڵگه. له‌بری ئه‌مه پێویسته له ڕێگه‌ی وۆركشۆپ و كۆنفرانس و دیبه‌یت له هۆڵه زانستییه‌كان و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان یه‌كلابكرێنه‌وه و گه‌نگه‌شه بكرێن.
چواره‌م: مسوڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌دان ساڵه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافیعی ڕاهاتوون، خوویان پێوه‌گرتووه، وه‌ك چه‌تر نیمچه كۆده‌نگییه‌كی له‌نێوان مه‌لا و چینی ئایندار دروستكردووه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئارامی مزگه‌وته‌كان و گه‌رمی دڵه‌كان بووه له‌سه‌ر ئایندارییه‌كی بێ كێشمه‌كێشم و ههراوهۆسه، پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه په‌یڕه‌وكاری مه‌زهه‌بێكی تر بێت و كێشمه‌كێشم دروستبكات و ڕه‌وتی ئاینداری بشێوێنێت و نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه ته‌بدیع و ته‌فسیق و تهزلیل بكات، كه‌ی ئه‌مه ڕه‌وایه؟
پێنجه‌م: پاڵپشت به هه‌ر چوار خاڵی سه‌ره‌وه، به بۆچوونی به‌نده، به‌لاغه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌شوێنی خۆیه‌تی، پێویسته مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو هه‌بێت بۆ (خه‌ڵكی ئاسایی) كه په‌یڕه‌وی لێبكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كان له كه‌شێكی ئارام و دوور له كێشمه‌كێشم و پشێوی.
شه‌شه‌م: هه‌بوونی مه‌زهه‌ب بۆ كۆمه‌ڵگه پێویسته، بۆ دروستكردنی نیزام و كۆده‌نگی له‌سه‌ر پرسه دینییه‌كان، به‌دیلی تاك مه‌زهه‌بی فره‌مه‌زهه‌بی و لامهزههبییته كه پاشاگه‌ردانی و فه‌وزا له‌سه‌ر په‌رستش و پڕۆسه‌ی ئاینداری دروست ده‌كات.
حه‌وته‌م: چۆن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی مه‌زهه‌بی شافیعی (بۆ خه‌ڵكی ئاسایی) پێویسته وه‌ك مه‌زهه‌بی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆ سعودیه و یه‌مه‌ن مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی و، بۆ توركیا و پاكستان مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و، بۆ تونس و جه‌زائیر و مه‌غریب مه‌زهه‌بی مالیكی. پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به باشتربوونی مه‌زهه‌بێك له مه‌زهه‌به‌كانی تر نییه، په‌یوه‌ندی به ڕاهاتنی خه‌ڵك و خۆگونجاندنیانه له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو.
له‌كۆتاییدا:
هیوادارم، حكوومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی ڕێبگرێت له پشێوی مه‌عریفی و نانه‌وه‌ی ئاشووب و ئاڵۆزی له‌نێو كۆمه‌ڵگه، بێجیاوازی په‌یڕه‌وكارانی ڕه‌وت و هزر و مه‌زهه‌ب.
*به‌ڵگه له زانسته ئیسلامییه‌كان به (قورئان، فه‌رمووده، ئیجماع، قیاس، ئیستحسان، سه‌دی زه‌ریعه…) ده‌گوترێت، به‌ڵام لای ڕه‌وته فرهچهشنهكانی هه‌زاره‌ی نوێ، به‌قسه‌ی ئه‌و زانایانه ده‌گوترێت كه به‌دڵی ئه‌وانه و به پێشه‌وای خۆیان ده‌زانن. بۆیه زۆرجار تووشی هه‌ڵه‌ی لۆژیكی گه‌وره ده‌بن.