بۆ توێژینەوەی زانستی، خۆداماڵین له به‌ها پێشینه‌كانی وه‌كو ناوچه‌گه‌رێتی و خزمایه‌تی و حزبایه‌تی و ئاینداری و… هتد یەکێکە لە مەرجەکان و بنه‌مایه‌كی زانستی و ئاكاری توێژینهوهكردنه، هه‌ر له ڕووی ئیتیك و ئاكارییه‌وه نا، به‌ڵكو مهرجێكیشه بۆ زانستیبوونی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌گه‌رچی له ڕووی پراكتیكییه‌وه بێلایه‌نی هه‌نگاوێكی سه‌خته، به‌تایبه‌تی بۆ تاكی كۆمه‌ڵگای وه‌كو ئێمه، كه له منداڵییه‌وه له ناو خێزاندا له جیاتی په‌روه‌رده‌ی زانستی و خۆشه‌ویستی هه‌قیقه‌ت و ڕاستگۆیی و عه‌داله‌ت، له‌سه‌ر لایه‌نگری خێڵ و خزمایه‌تی و ناوچه‌گه‌رێتی په‌روه‌رده ده‌كرێت، منداڵ چاوی دەکاتەوە لە ناو خێزانەکەیدا سرود بە حزب و سەرکردە و پیرۆزکردنی کەسێکدا دەگوترێت، نەک نیشتمان و نەتەوە و ڕاستی و عەدالەت، ئیتر سه‌خته مرۆڤ ته‌واوی بیروباوه‌ڕ و بۆچوونه پێشینییه‌كانی به‌لاوه بنێت، به‌ڵام خۆداماڵین له‌و به‌هاو بیروباوه‌ڕه پێشینانه یه‌كێكه له پڕهنسیپهكانی شیكردنه‌وه‌ی زانستی.
زۆر گرنگه له كاتی توێژینه‌وه‌دا توێژه‌ر، جگه له توێژهربوون خۆی به هیچ لایه‌نێكی تر دانه‌نێت و بواره‌كانی تر جگه له زانست له‌به‌رچاو نه‌گرێت.
ئه‌گه‌ر بڵێین بابه‌تیبوون ته‌واوی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌گرێته‌وه كه ئاماژه‌مان پێ كرد، زێده‌ڕۆییمان نه‌كردووه، چونكه یه‌كێك له بنه‌ما زانستییه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بابه‌تیبوونی توێژه‌ره، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاكارێكی توێژینه‌وه به پابه‌ندبوون ده‌كرێت به كۆی خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه.
توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له دوولاوه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی نابابهتیبووندایه، له‌لایه‌ك لێكدانه‌وه كه‌سییه‌كانی خودی توێژه‌ر خۆی، کە تێکەڵی دەکات بە بیرەباوەڕی پێشووتری، له لایه‌كی تره‌وه كۆی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ئه‌ندامانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه كۆ ده‌كرێنه‌وه
بابه‌تیبوون پێچه‌وانه‌ی خودییه، نابێت حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی تێكه‌ڵ به‌مه بن، ئه‌مه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه سه‌خته دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بابه‌تییانه و دوور له سۆز و حه‌زه كه‌سییه‌كان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت، واته خودی توێژه‌ر خۆی ده‌بێته به‌شێك له بازنه‌ی توێژینه‌وه‌كه و زۆرجار خۆی له به‌رده‌م كاریگه‌ری سۆز و بیروبۆچوون و ئاڕاسته پێشینهییهكانیدا ده‌بینێته‌وه له‌باره‌ی گرفته‌كه‌وه، هه‌روه‌كوو توێژه‌ر زامنی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی بابه‌تی ناكات له‌لایه‌ن ئه‌و تاك و گرووپانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات، واته توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له دوولاوه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی نابابهتیبووندایه، له‌لایه‌ك لێكدانه‌وه كه‌سییه‌كانی خودی توێژه‌ر خۆی، کە تێکەڵی دەکات بە بیرەباوەڕی پێشووتری، له لایه‌كی تره‌وه كۆی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ئه‌ندامانی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه كۆ ده‌كرێنه‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌ری تێكه‌ڵكردنی بواره كه‌سییه‌كانیان هه‌یه.
دوور لە سیاسەت، ئەگەر توێژەرێکی ئیسلامی لەسەر جادوو (سیحر) بنووسێت، ناتوانێت لەو چوراچێوە ئایینییە دەربچێت، کە تەفسیری سیحری تێدا کراوە، ئەمەش نامانگەیەنێتە هیچ ڕاستییەکی زانستی.
نەک هەر پابەندی ئایینی، بەڵکو به‌هۆی ڕه‌وشی سیاسی و حزبایه‌تی و ده‌ستتێوه‌ردانی حزبییەوه، زۆربەی توێژەرانی بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکان ناتوانن بێلایەن بن، بە هەمان شێوە لە ڕاڤە و شرۆڤەی پرسی توێژینەوەکەدا ناتوان لەو چوراچێوە ئایدۆلۆژییە دەربچن، کە حزبەکەیان نەخشەی کێشاوە، ئیتر توێژەر له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك ده‌نووسێت، ناتوانێت زانستی و بابه‌تییانه بێت و گوێ نه‌داته قازانج و زیانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌و ناوچه‌یه‌دا.
یه‌كێك له مه‌رج و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستیش بێلایه‌نییه، بۆیه ئه‌م لایه‌نگیرییه كۆسپێكی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی زانست له هه‌رێمی كوردستاندا.
له ساڵی ١٩٨٨دا ژماره‌ی سه‌نته‌ره سه‌ربه‌خۆكانی ئه‌مریكا گه‌یشته زیاتر له هه‌زار سه‌نته‌ر، نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه په‌یوه‌ست بوون به زانكۆكان و نیوه‌كه‌ی تریش وه‌كو دامه‌زراوه و ده‌زگای تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ كاریان ده‌كرد
بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم ئاستەنگەدا لە وڵاتانی پیشەسازی ڕۆژئاوا لە نزیکەی سەد ساڵی ڕابردوودا، جگە لە زانکۆکان کە سەربەخۆیی خۆیان هەبوو، هەوڵی دامەزراندنی سەنتەر و ناوەندی توێژینەوەی سەربەخۆ درا، بۆ نموونە له ساڵی ١٩٨٨دا ژماره‌ی سه‌نته‌ره سه‌ربه‌خۆكانی ئه‌مریكا گه‌یشته زیاتر له هه‌زار سه‌نته‌ر، نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه په‌یوه‌ست بوون به زانكۆكان و نیوه‌كه‌ی تریش وه‌كو دامه‌زراوه و ده‌زگای تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ كاریان ده‌كرد، نزیكه‌ی (٢٥٪)ی ئه‌م سه‌نته‌ره سه‌ربه‌خۆیانه، واته زیاتر له (١٠٠) سه‌نته‌ریان ته‌نیا له شاری واشنتۆندا كاریان ده‌كرد.
هەندێک لەو سەنتەرانە وەکوو: په‌یمانگای بروكینجز، کە له ساڵی ١٩٢٧ه‌وه دامه‌زراوه، تایبه‌ته به توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا، ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی له شێوه‌ی كتێب یان ڕاپۆرت یان گۆڤاری خولیدا بڵاوده‌كاته‌وه، ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی لیبڕاڵییه، هه‌ر له‌م په‌یمانگایه‌دا گۆڤارێكی وه‌رزی و ساڵانه نزیكه‌ی (٣٥) كتێب بڵاوده‌كرێته‌وه، جگه له‌وه‌ی سه‌رپه‌شتیاری و ڕێنمایی چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ده‌كات و چه‌ندین كۆنگره و كۆنفرانسی زانستی دەبەستێت.
یەکێکی دیکە لەو ناوەندە سەربەخۆیانە، په‌یمانگه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌مریكی بۆ توێژینه‌وه‌یە له سیاسه‌تی گشتی، ئه‌مریكان ئینته‌رپرایز كورتكراوه‌كه‌ی (AEI)یه له ساڵی ١٩٣٨ه‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك بزنسمانی نیویۆركه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی (لویس براون) دامه‌زراوه و گرنگی به سیاسه‌تی ئابووری ده‌دات و پێشنیاز بۆ حكوومه‌ت ده‌كات، كاری سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌زگایه داكۆكی له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ڕه‌فتاری كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بواره‌كانی گرنگیپێدانی فراوان بووه و له‌چه‌ندین كایه‌ی تردا كار ده‌كات. بۆیه داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌م ده‌زگایه له ساڵی ٢٠١٣دا بڕی (٤٥٧٨٠٧٠٨) دۆلار بووه و كۆی خه‌رجییه‌كانی له ساڵی ٢٠١٤دا بڕی (٣١٧٩٧٩٣٨) دۆلار بووه، واته هه‌ر له داهاتی خۆی كه پێی ناوه‌ته ناو ساڵی ٢٠١٥ه‌وه جگه له داهاته‌كانی ساڵی ٢٠١٤، نزیكه‌ی چوارده ملیۆن دۆلاری له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مریكان ئینته‌رپرایز كورتكراوه‌كه‌ی (AEI)یه له ساڵی ١٩٣٨ه‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك بزنسمانی نیویۆركه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی (لویس براون) دامه‌زراوه و گرنگی به سیاسه‌تی ئابووری ده‌دات و پێشنیاز بۆ حكوومه‌ت ده‌كات
ئه‌م په‌یمانگایه چوار گۆڤاری وه‌رزی و ساڵانه نزیكه‌ی (١٣٠) كتێب و توێژینه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها وتاری ڕۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر پرسه هه‌نووكه‌یی و چارەنوسسازهكان ده‌نووسێت، به ڕاده‌ی (٣) وتار له هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا، له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئابووریناس و توێژه‌ره ناودار و دیاره‌كانه‌وه له نزیكه‌ی (١٠١) ڕۆژنامه و ماڵپەڕ و پێگە ئەلکترۆنییەکاندا بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه نیوه‌ی ئه‌و توێژه‌رانه‌ی له‌م په‌یمانگایه كار ده‌كه‌ن، خه‌ڵكانی سیاسی بوون، وه‌كو خاوه‌ن پۆست یان فه‌رمانبه‌ر و ڕاوێژكار له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی ئه‌مریكادا كاریان كردووه.
یەکێکی دیکە لەو سەنتەرە سەربەخۆیانە بریتیە لە -سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تی؛ له ساڵی (١٩٦٢)دا وه‌كو سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت و سه‌ربه زانكۆی جۆرج تاون له ئه‌مریكا دامه‌زرا، به گوته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی، ئامانجی ئه‌م سه‌نته‌ره هاندانی دروستكه‌رانی بڕیاری سیاسی و جه‌ماوه‌ره بۆ بیركردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی ستراتیژی له پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌م سه‌نته‌ره توانی وه‌كو یه‌كێك له گرنگترین سه‌نته‌ره‌كانی بیركردنه‌وه پلهوپێگهیهكی به‌رز له واشنتۆندا به‌ده‌ست بێنێت.
لە کۆمەڵگای ئێمە سەرەتاکانی بواری توێژینەوەی بێلایەن دەستی پێکردووە، ئەگەرچی توێژەری بێلایەن توانای کارکردن و دروستکردنی کاریگەری لاوازە، بەڵام خۆڕاگری و بەردەوامی ئەم ڕەوتە لە ئایندەیەکی نزیکدا کاریگەری دەبێت.