
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتباری ئاگرکەوتنەوەکەی سنووری سەیدسادق ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ دووشەم، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، ئاگرێک لە سنووری گوندی (وڵەسمت)ی سەربە سەیدسادق کەوتەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی ٦٠ دۆنم زەوی و پڕۆژەیەکی هەنگەوانی کە ١٢٠ پورە/قەفەسی هەنگی لەخۆدەگرت سووتان.
ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاووڵاتییانی خۆبەخشی دەڤەرەکەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون هاووڵاتییەک بەتۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیر کراوە.
پۆلیس دەڵێ، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیە و تۆمەتبارەکە ڕێکخراوە بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە.