ژینگه‌هه‌واڵ

بەرزنجە؛ هەزار و ٥٠٠ دۆنم پاوان و پەنجا دۆنم ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتا

دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکەی سنووری بەرزنجە، شەوی ڕابردوو، دووبارە ئاگرەکە سەریهەڵدایەوە و پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگرێك لە سنوری بەرزنجە و لە گوندەکانی (چنارە و باساك ) کەوتەوە و کوژێندرایەوە، بەڵام شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە ئاگرەکە  بەهۆکاری ڕەشەباوە لە هەردوو گوند و سنورەکانی دەوروبەریان سەریهەڵدایەوە و لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە و خەڵکی ناوچەکە کوژێندرایەوە و زیانەکانی کەم کراونەتەوە.

 

بەهۆی ئاگرەکەوە، نزیکەی هەزار و ٥٠٠ دۆنم پووش و پاوان و پەنجا دۆنم لە ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتان.

 

پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی، ئاشکرای کرد، پێشتر تۆمەتبارێکیان لەسەر کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیر کردووە و دوای سەرهەڵدانەویە ئاگرەکەیش، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون تۆمەتبارێکی دیکە بە هەمان هۆکار دەستگیر کراوە و ڕێڕەوی یاسایی لە دژی هەردوو تۆمەتبار لەبەرگیراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button