ئابووریشرۆڤه‌

داھاتی نەوتی ھەرێم لە کوێیە؟

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد بڕی ٣٩٠ ملیار دینار کورتهێنانی ھەیە بۆ مووچەی فەرمانبەرەکانی و کێشەی دارایی بۆ دروست دەبێت.

 

لە دوای ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو، بەپێی ڕاپۆرتی دارایی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ نزیکەی ٤ ملیۆن بەرمیل نەوت تەرخان کراوە بۆ پاڵاوگەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی دارایی ساڵی ٢٠٢٣ی وەزارەتی دارایی تەنیا ئاماژە کراوە بە داھاتی نەوتی ھەناردەکراو لە ڕێگەی بۆری و ھیچ باسی ئەو چوار ملیۆن بەرمیلە نەکراوە.

 

ھەر لەدوای ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم، کۆمپانیا نەوتییەکان لە سنوری ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک ڕاپۆرتی دارایی خۆیان بڵاوکردەوە، لەوانە کۆمپانیای DNO کە بە ڕوونی ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆژانە نزیکەی ٤٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەی تاوکێ بەرھەم دەھێنن و نیوەی ئەو بڕە دەدەن بە حکوومەتی ھەرێم و نیوەکەی تری خۆیان ڕاستەوخۆ دەیفرۆشن.

 

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیا سەرکارەکانی نەوت لە ھەرێم، لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣وە کەوتوونەتەوە بەرھەمهێنانی نەوت و ڕۆژانە نزیکەی ٢٥٠ ھەزار بۆ ٣٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ھەرێم بەرھەم دێت و دەفرۆشرێت.

 

پرسیارەکە ئەوەیە ئەم داھاتی نەوتە لە کوێیە؟ وەزارەتی دارایی بۆ تا ئێستا ھیچ ڕاپۆرتێکی نییە، کە ئاماژە بە داخلکردنی ئەو داھاتە بکات لە گەنجینەی وەزارەت؟ ئایا بۆ ئێستا کورتهێنانی ھەیە بۆ مووچە؟

بەهجەت ئەحمەد

ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ وزە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...