ئه‌م نووسراوه به‌رچاوڕوونی پێویستی تیدا نییه بۆ فه‌رمانگه‌كان بۆ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره‌كه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه وه‌كوو خۆی نائاساییه و ناكرێت به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی ئه‌و لیسته هاوكات له‌گه‌ڵ لیستی مووچه‌ی مانگی سێ كارێكی مه‌حاڵه و، پێش ئاماده‌كردنی لیستێكی له‌و جۆره چه‌ندین ڕێكار و هه‌نگاوی تر هه‌ن ده‌بێت بگیرێنه‌به‌ر، لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم به‌خێرایی چه‌ند سه‌رنج و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بخه‌مه‌ڕوو:
- لیستی مووچه كه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام درابێت له كاتی شایسته‌وه، ته‌نیا له‌پاش كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو و پڕۆسه و ڕێكاری تر ده‌توانرێت ئاماده بكرێت، سه‌ره‌تا ده‌بێت فه‌رمانگه‌كان نووسراویان بۆ بچێت كه پله‌به‌رزكردنه‌وه ده‌ست پی بكه‌نه‌وه، پلهبهرزكردنهوهیش له‌هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك به فۆڕم و كۆنووسی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕێكده‌خرێت به‌پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی ناو دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه و پاشان فه‌رمانی كارگێڕی یان وه‌زاری تایبه‌تی پێ ده‌رده‌چێت، فه‌رمانگه‌كانیش بۆ هه‌موو ئاسته‌كان ده‌سه‌ڵاتی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان نییه و ده‌بێت بۆ هه‌ندێكیان نووسراو به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ سه‌رووی خۆیان یان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و له‌وێ فه‌رمانه‌كه ده‌رده‌چێت، به‌گشتی هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت به‌و ڕێکارانە ده‌ستپێبكرێت و ئه‌وه‌یش كاتی پێویسته، چونكه پلەبەرزکردنەوەکە هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه.
- پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر ده‌بێته هۆی چه‌ندین گۆڕانكاری له ناونیشانی فەرمانبەر و كۆی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و سەرمووچه و ده‌رماڵه‌كان و كۆی گشتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر، له‌كاتی ئاسایی‌دا ئه‌مه كارێكی ڕۆتینییه و له‌سه‌ر سكه‌ی خۆی ده‌ڕوات و ئاڵۆزی و زه‌حمه‌تیه‌كی ئه‌وتۆی تێدانییه.
به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ی كه چه‌ند ساڵه فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی تێدان دۆخێكی نائاساییه و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كان له‌كاتی خۆیان ئه‌نجام نه‌دراون، ئێستا زۆربەی فه‌رمانبه‌ران لانی كه‌م شایسته‌ی ئه‌وه‌ن دوو پله‌به‌رزكردنه‌وه وه‌ربگرن، بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌ر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی فه‌رمانبه‌ریش زیاد ده‌بێت، بڕی سه‌رمووچه كه ده‌چیته سه‌ر مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌پێی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گۆڕێت، واته له‌گه‌ڵ پێدانی پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی شایستهیانهوه پێویست به‌وه ده‌كات هه‌موو ئه‌و سهرمووچانهیش ڕاست بكرێنه‌وه كه له‌ساڵانی ڕابردوودا له‌سه‌ر بنه‌مانی مووچه بنه‌ڕه‌تییه كۆنه‌كه‌ی پێش پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆیان به‌ستراوه و وه‌ریانگرتووه، به‌م جۆره پله‌به‌رزكردنه‌وه له‌كاتی شایسته‌وه ده‌بیته هۆی گۆڕان و زیادبوونی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و سهرمووچهكانیان و بڕی ده‌رماڵه‌كانیشیان له‌چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌وه تاكوو ئێستا، چونكه زۆرینەی ده‌رماڵه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌یه‌ك له مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دیاری ده‌كرین.
- له‌ساڵانی ڕابردوو چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر خانەنشین بوون كه مافی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان تێ په‌ڕیبوو و پله‌یان به‌رز نه‌كرابوویه‌وه و به ماف و مووچه‌ی كه‌متر خانه‌نشین كراون و چه‌ند ساڵه به‌و جۆره مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، ئه‌وان مافی خۆیان سودمه‌ندببن له بڕیاری پله‌به‌رزكردنه‌وه له كاتی شایسته‌یان كه كاریگه‌ریی ده‌بێت له سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینیان و گۆڕانكاریی له مووچه‌كه‌یان ده‌كات له‌كاتی شایسته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه تاكوو ئێستا.
- بۆیه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی ڕێنمایی و به‌رچاوڕوونیی تایبه‌ت بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه بداته فه‌رمانگه‌كان سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، پێویسته ڕێنمایی تایبه‌تیش بدات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان (ئه‌وانه‌ی له‌خاڵی 3 له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه) له هه‌موو فه‌رمانگه‌كان به لێژنه‌ی تایبه‌ت. له‌پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه ئینجا ده‌توانرێت لیستێكی له‌و جۆره ئاماده بكرێت.
- بابه‌تێكی تریش خەرجکردنی ئه‌و جیاوازیانه‌یه(فروقات) له كۆی مووچه و ده‌رماڵه‌كانی فه‌رمانبه‌ران كه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت، ئایا بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و جیاوازیانه‌ی ڕابردوویش ده‌درێته‌وه كه مافی بێچه‌ندوچۆنی فه‌رمانبه‌رانه؟ ئایا حكوومه‌تی به‌غدا ده‌چێته ژێر باری ئه‌وه؟ یان ده‌ڵێت ئه‌ركی ئێمه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ و پاش بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌ست پێ ده‌كات.