
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەم ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥، نزیکەی ٤٩ ملیار لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی حکوومەتی عێراق کرا.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی (٢٠٢٥) کە بڕەکەی ٤٨ ملیار و ٧٢٢ ملیۆن و ٢٣٩ هەزار دینارە،بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.