هه‌واڵ

دوو ڕاوچی باز بە داو و کۆتری ڕاوەوە دەستگیر کران

زێدپرێس

 

پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین دوو ڕاوچی باز بە داو و کۆتری ڕاوەوە دەستگیر دەکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، دوو ڕاوچییان دەستگیر کردووە، کە لە ڕێگەی داو و کۆتری ڕاوەوە، خەریکی ڕاوکردنی باز بوون لە دەڤەرەکەدا.

بەگوێرەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ڕاوچییەکان لە نەتەوەی عەرەب بوون و لە دەشتی بیتوێن خەریکی ڕاوی باز بوون. پاش دەستگیرکردنیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئامادە کراوە و ڕادەستی دادگا کراون.

ئێستا هەردوو ڕاوچییەکە، بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرپێچیکاری دیکەیش دەرکراوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...