ئابووری

چالاکی و داهاتی کۆمپانیا نەوتییەکانی کوردستان لە کورتی دەدات

زێدپرێس

لە ماوەی چارەگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، چالاکی و داهاتی کۆمپانیاکانی خاوەنکار لە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، بە ڕادەیەکی زۆر لەکورتی داوە. لە کورتیدانەکە بۆ بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان دەگەڕێتەوە.

ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت، ئاستی بەرهەم و چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی خاوەنکار لە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، لەماوەی چارەگی یەکەمی ئەمساڵ، ڕوون دەکاتەوە.

بەدواداچوونەکە پێوەستە بە هەشت کێڵگەی نەوتی، لە کۆی ١٤ کێڵگەی بەرهەمهێنی نەوتی لە سەرتاسەری کوردستاندا، کە بە تێکڕا نزیکەی ٦٠٪ی بەرهەمی نەوتی کوردستان پێکدێنن.

ڕێکخراوەکە ڕوونی کردووەتەوە، بەرهەمی کێڵگەی تاوکی لە ١٤٥ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٤٤ هەزار بەرمیل، بەرهەمی کێڵگەی تەقتەق لە ١٤٨ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٣.٩٧٠ بەرمیل، بەرهەمی کێڵگەی سەرقەڵا(گەرمیان) لە ٣٣ هەزارەوە بۆ ١٢ هەزار بەرمیل، بەرهەمی کێڵگەی سەرتا لە سەرووی ١٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٣.١٦٠ بەرمیل دابەزیوە. زانیارییە نافەرمییەکانیش باس لە دابەزینی ئاستی بەرهەم لە کێڵگەی نەوتی خورمەلە لە ١٧٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ١٤٥ تا ١٥٠ هەزار بەرمیل دەکەن.

دوای وەستانی هەناردەی هەرێمی کوردستان، ئێستا بەرهەمی هەریەکە لە کێڵگەکانی سەرقەڵا، تەقتەق، سەرسەنگ و خورمەڵە (ئاستی بەرهەمی بەڕێژەیەک کەمکردووەتەوە) بەردەوامە و زۆربەی زۆری بەرهەم بۆ بەکارهێنانی پاڵاوگەکانی ناوخۆ بەکاردەهێنرێت و بڕێکی دیاریکراویش بەتەنکەر هەناردە دەکرێت. کێڵگەکانی تریش دوای ئەوەی ئەمبارەکانیان پڕ بوون لە بەرهەمهێنان وەستان.

لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا، بەهۆی بردنەوەی داوای وەزارەتی نەوتی عێراق دژی تورکیا لە دادگای نێوبژیوانی یانەی پاریس ICC.

دەقی ڕاپۆرتەکە و وردەکاری چالاکی و داهاتی سەرجەم کۆمپانیاکان لە فایلی هاوپێچدا، بخوێنەوە:

داهاتی-کۆمپانیا-نەوتییەکانی-هەرێم-چارەکی-١ی-٢٠٢٣

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...