به‌ڵام تاكو كۆتایی مانگی حوزه‌یران به پاساوی ئه‌وه‌ی كه یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌كراوه و بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، پشكی هه‌رێم نه‌نێردرا.
له‌پاش ده‌رچوونی یاسای بودجه‌وه، ده‌بوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هیچ بیانوو و پاساوێكی نه‌مێنێت و كاربكات بۆ ناردنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم و، كۆی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم به‌پێی ته‌رخانكراوه‌كانی ناو یاساكه، بخاته سه‌ر حسابی حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌و جۆره‌ی كه له ماده‌ی ١٣ی یاساكه‌دا هاتووه، به‌ڵام تاكوو ئێستا كه كۆتایی مانگی ته‌مووزه و نزیكه‌ی ٤٥ ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای بودجه‌دا تێپه‌ڕیوه، هێشتا پشكی هه‌رێم نه‌نێردراوه.
له‌پاش ده‌رچوونی یاسای بودجه‌وه، به‌غدا هیچ پاساوێكی یاسایی و ته‌كنیكیی نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
- به‌پێی ماده‌ی ١٤ی یاسای كارگێڕی دارایی، جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه به ته‌مویلكردن ده‌ست پێده‌كات، به‌و جۆره‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی دیاریی ده‌كات (لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ژماره و بڕ و پشكه‌كانی ته‌مویلكردن و ڕێكاره‌كانی ته‌مویلكردنه‌كه له‌گه‌ڵ دۆخی دارایی و سیوله‌ی به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی بگونجێت، نه‌ك هیچی تر، ئه‌مه‌یش بۆ هه‌موو عێراقه، نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێم).
- به‌پێی یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣ زۆربه‌ی داهاته‌كانی هه‌رێم به نه‌وتی و نانه‌وتییه‌وه، به داهاتی ئیتیحادی هه‌ژمار ده‌كرێن و ده‌بنه داهاتی كۆتایی گه‌نجینه‌ی عێراق، و حكوومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ڕاسته‌وخۆ لێیان خه‌رج بكات بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی، بۆیه وه‌ك هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی ته‌مویلی ناوه‌ندی و به‌شه‌كانی تری عێراق، پێویسته هه‌رێمیش سه‌ره‌تا ته‌مویل بكرێت و پاشتر پڕۆسه‌ی پاكتاوكردن ئه‌نجام بدرێت، له‌پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی پاكتاوكردن به‌پێی یاسای كارگێڕی دارایی و یاساكانی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامی پاكتاوكردنه‌كه بكرێت.
- به‌پێی خاڵی پێنجه‌م له ماده‌ی ٢٧ی یاسای كارگێڕی دارایی، ئه‌گه‌ر هه‌رێم یان هه‌ر وه‌زاره‌ت و پارێزگایه‌كی تر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی له داهاته‌كان نه‌یگه‌ڕاندەوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی، ئه‌وا ئه‌و وه‌زاره‌ته هه‌ڵده‌ستێت به لێداشكاندنی ئه‌و بڕانه له ته‌مویلی ساڵانه‌ی ئه‌و لایه‌نه، واته ئه‌و لێداشكاندنه، به هیچ جۆرێك نابێت به‌ر له ده‌ستپێكردنی ناردنی به‌شه بودجه و پرۆسه‌ی ته‌مویلكردن ئه‌نجام بدرێت.
- به‌پێی یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣ چه‌ند مه‌رجێك دانراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه جێبه‌جێ بكرێن، ئینجا به‌شه بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ بنێردرێت، هه‌رچه‌نده ئێستا زۆربه‌ی مه‌رجه‌كان جێبه‌جێكراون، به‌ڵام له‌كاتی جێبه‌جێ نه‌بوونی پێشوه‌خته‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌یشدا، هێشتا نابێت بكرێنه به‌ربه‌ست بۆ ناردنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم، ئه‌وه‌یش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
أ- هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه وه‌ك له‌خاڵه‌كانی (١ و ٢ و ٣) له‌سه‌ره‌وه ڕوونمان كرده‌وه، یاسا و ڕێساكانی ته‌مویل و پاكتاوكردن به‌و جۆره‌ن كه به هیچ كات له‌سه‌ره‌تاوه ڕێگه ناده‌ن به ڕاگرتنی ته‌مویلكردن به‌پێی ته‌رخانكراوه‌كانی ناو یاسای بودجه.
ب- هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر له‌یاسای بودجه‌كه‌دا چه‌ندین هه‌نگاو و ڕێكار دیاریكراون بۆ وردبینی و پێداچوونه‌وه و پاكتاوی مانگانه و وه‌رزی و شه‌ش مانگی و ساڵانه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بۆیه كاتێك كه ته‌رخانكراوی بودجه هه‌بێت و ڕێكاری یاسایی تایبه‌ت و دیاریكراو بۆ پاكتاوكردن هه‌بێت، ئیدی هیچ كۆت و به‌ندێكی ته‌مویلكردن مانای نامێنێت و هه‌موو مه‌رجه‌كان به‌تاڵ ده‌بنه‌وه.
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێسا و پڕه‌نسیپه ژمێریاری و داراییه داڕێژراون كه (پڕۆسه‌كانی وردبینی و پاكتاوكردن و گرتنه‌به‌ری ڕێكار و سزاكان هه‌میشه له‌پاش پڕۆسه‌ی ته‌مویله‌وه به ماوه‌یه‌كی یاسایی دیاریكراو ده‌ست پێده‌كه‌ن، نه‌ك له پێش قۆناغی ته‌مویله‌وه)، بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه پێوسته سه‌ره‌تا ته‌مویلكردن به‌پێی ته‌رخانكراوه‌كان ئه‌نجام بدرێت، پاشتر به‌پێی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه و ڕاپۆته خولییەکان و دروستتریش له‌قۆناغی ژمێره‌ی كۆتاییدا پاكتاوی ته‌واوی بكرێت.
له‌پاش ئه‌و چه‌ند دێڕه‌یش، ئه‌و پرسیاره ده‌مێنێته‌وه، كه بۆچی مانگانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پشكی بودجه‌ی هه‌ریم نانێردرێت ئه‌گه‌ر بۆ گوشاری سیاسی نه‌بێت؟
ئه‌وانه‌ی تا ئێستا باوه‌ڕ به‌و بیانوو و پاساوه ڕاگه‌یه‌نراوانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن، كه گوایه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیی به حسابات و پاكتاوكردنه‌وه هه‌یه، باش بزانن له عێراقدا ئه‌وه‌ی گرنگ نه‌بێت حسابات و پاكتاوكردنه، هیچ كات به‌وه تێنه‌كه‌ون، كه عێراق له زۆربه‌ی ساڵه‌كان یاسای بودجه‌ی هه‌یه، چونكه دۆخی حسابات و پاكتاوكردن زۆر له‌وه شڕتره هیچ حسابێكی بۆ بكرێت.