ته‌ڵه گه‌وره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق كه‌ی دانرا و چۆن پشكی هه‌رێمی پێوه كرا؟
گرێی خه‌رجیی فیعلی
له تشرینی ٢٠١٤ ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێم ڕۆژانه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خۆی و ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆڕییه‌كانییه‌وه ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆ فرۆشتنی له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، له‌به‌رانبه‌ر پێدانی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌م ڕێككه‌وتنه له‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥ی عێراقدا چه‌سپێنرا، به‌و پێیه ده‌بوو مانگانه زیاتر له (١) ترلیۆن و (٣٠٠) ملیار دینار له بودجه‌ی عێراق بدرێت به حكوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته‌دا.
له‌مانگه‌كانی نیسان و مایسی ٢٠١٥دا، هه‌رێم ته‌واوی پا‌به‌ندییەکانی جێبه‌جێكرد، به‌ڵام به‌غدا هیچ كات نیوه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یشی بۆ هه‌رێم نه‌نارد
ڕێككه‌وتنه‌كه و یاساكه‌ی بودجه كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام له‌مانگی ١ی ٢٠١٥دا به‌غدا ته‌نیا ٢٥٠ ملیار دیناری بۆ هه‌رێم نارد، له‌مانگی (٢)یش ته‌نیا ٤٩١ ملیار و له مانگی ٣ ته‌نیا ٥٢٧ ملیار. به‌غدا سه‌ره‌تا هه‌ندێ پاساوی لاوه‌كیی بۆ ئه‌وه ده‌هێنایه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دوو مانگی سه‌ره‌تادا هه‌رێم كه‌متر له بڕی دیاریكراو نه‌وتی هه‌نارده كردووه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێككه‌وتنه‌كه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌بوو له‌مانگه‌كانی نیسان و مایسی هه‌مان ساڵدا، هه‌رێم ته‌واوی پا‌به‌ندییەکانی جێبه‌جێكرد، به‌ڵام به‌غدا هیچ كات نیوه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یشی بۆ هه‌رێم نه‌نارد، كه له یاسای بودجه‌دا بۆی ته‌رخان كرابوو، به‌ڵكو بۆ ئه‌و مانگانه ته‌نیا ٤٨٨ ملیار دیناری نارد، پاشتر له‌وه‌یش ١٠٪ی لێ بڕی. ئه‌وه‌بوو ڕێکكه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و یاسای بودجه جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆ ئه‌وه‌یش ئه‌وكات زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسی و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم و عێراقیش هاوڕابوون.
به‌غدا به‌مه‌به‌ست له یاساكه‌ی بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥دا بڕگه‌یه‌كی دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی تریش، هێشتا بتوانێت به‌پێی یاساكه كه‌متر له نیوه‌ی شایسته‌ی هه‌رێم بنێرێت
هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كیی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌غدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، كه خودی به‌غدا به‌مه‌به‌ست له یاساكه‌ی بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥دا بڕگه‌یه‌كی دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی تریش، هێشتا بتوانێت به‌پێی یاساكه كه‌متر له نیوه‌ی شایسته‌ی هه‌رێم بنێرێت، ئه‌و بڕگه‌یه‌ش كه له خاڵی دووه‌م له ماده‌ی (١٠)دا دانرابوو، بریتی‌بوو له‌وه‌ی كه به‌شی هه‌رێم دیاریبكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (خه‌رجییه فیعلییه‌كان)ی عێراق پاش لێده‌ركردنی خه‌رجییه سیادییه‌كان.
له‌ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا له ناوه‌ڕۆكی یاساكانی بودجه‌ی عێراقدا ئه‌وه چه‌سپێنراوه، كه ته‌نیا ٣٠٪ی بودجه‌ی عێراق پشكی هه‌رێمی لێ ده‌درێت
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق خه‌رجییه فیعلییه‌كانی عێراق له‌تێكڕای ساڵانی ڕابردوو له (٧٠٪) تێنه‌په‌ڕیون، بۆیه ئه‌و بڕگه‌یه ئه‌وكات و ئێستاش ئامرازێكه بۆ ئه‌وه‌ی ٣٠٪ی كۆی بودجه‌ی عێراق به‌ده‌ربكرێت له هاوكێشه‌ی هه‌ژماركردنی پشكی هه‌رێم، له كاتێكدا له ٤٠٪ی كۆی بودجه‌كه‌یش، كه بریتییه له خه‌رجییه‌كانی سیادی و حاكیمه، ئه‌وانیش له هاوكێشه‌ی هه‌ژماركردنی پشكی هه‌رێم به‌ده‌رده‌كرێت، هه‌ربۆیه له‌ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا له ناوه‌ڕۆكی یاساكانی بودجه‌ی عێراقدا ئه‌وه چه‌سپێنراوه، كه ته‌نیا ٣٠٪ی بودجه‌ی عێراق پشكی هه‌رێمی لێ ده‌درێت.
به‌م پێیه كۆی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی (١٩٩) ترلیۆن دیناره، پاش لێده‌ركردنی خه‌رجییه‌كانی سیادی و حاكیمه و ڕه‌چاوكردنی ڕێژه‌ی خه‌رجیی فیعلیی عێراق ته‌نیا ٣٠٪ واته كه‌متر له (٦٠) ترلیۆن دیناری ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شایسته‌كانی هه‌رێمی لێ بدرێت، واته ١٢.٦٧٪ جارانی (٦٠) ترلیۆن دینار ده‌كرێت، كه ده‌كاته نزیكه‌ی (٧) ترلیۆن و (٦٠٠) ملیار دینار بۆ كۆی ساڵی ٢٠٢٣، نه‌ك ئه‌و بڕه‌ی كه له خشته‌كانی یاسای بودجه‌دا هاتووه و زیاتره له (١٦) ترلیۆن دینار.
له چواچێوه‌یه‌كی یاساییدا ڕاده‌ستكردنی كۆی نه‌وت و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به‌رانبه‌ر هبه كه‌متر له ٤٪ی بودجه‌ی عێراقه
ئه‌مه‌یش به واته‌ی ئه‌وه‌ی كه له چواچێوه‌یه‌كی یاساییدا ڕاده‌ستكردنی كۆی نه‌وت و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به‌رانبه‌ر به كه‌متر له ٤٪ی بودجه‌ی عێراق، به‌ڵی كه‌متر له ٤٪ی كۆی بودجه‌ی عێراق بۆ ١٤٪ی هاووڵاتییانی عێراق كه له هه‌رێمدان.
ئه‌مه هۆكارێكی هه‌ره سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئیستا هیچ كات جێبه‌جیكردنی یاساكانی بودجه‌ی عێراق به‌و جۆره‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێت له قازانجی هه‌ریمی كوردستان نه‌بێت، هه‌رێمیش تا ئه‌و كاته‌ی توانای هه‌نارده‌كرن و فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی هه‌بووه، نه‌چووه ژێرباری جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه، به‌و جۆره‌ی كه به‌غدا ده‌یویست. هه‌ریم خۆی نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشت و وه‌كو پێویستیش ئه‌و گرفته‌ی بۆ خه‌ڵك ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵی پێویستیشی نه‌ده‌دا بۆ دروستكردنی تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردستانییه‌كان و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه.
جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ئێستا به‌پێی ناوه‌ڕۆكی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ٢٠٢٣ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌ی ١٢٪ به‌شداری ده‌كات له پێكهێنانی كۆی داهاته ئاسایی و نائاساییه‌كانی عێراق، به‌ڵام ته‌نیا كه‌متر له ٤٪ی بودجه‌كه‌ی پێ ده‌درێت!
ئایا ئه‌م جۆره به‌كارهێنانه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌رجیی فیعلی دروسته؟
هه‌ر له‌ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تاكو ئێستا ئێمه زیاتر له ده جار له وتار و لێدوان و نووسینه‌كانماندا، نادروستیی ئه‌و بابه‌ته و مه‌ترسییه‌كانیمان ڕوون كردووه‌ته‌وه و پێمان وابووه كه پشتبه‌ستن به خه‌رجی فیعلی وه‌ك بنه‌ما بۆ خه‌رجكردنی ته‌رخانكراوه‌كانی هه‌رێم له‌ناو یاسای بودجه‌ی عێراقدا، هه‌م نامۆ و نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی بودجه‌ی گشتی و ژمێریاریی حكومی، هه‌میش شیاوی جێبه‌جێكردن نییه، چونكه هه‌موو ژماره‌كانی یاسای بودجه خه‌مڵێنراون و نابێت له یاسای بودجه‌دا باس له ژماره‌ی فیعلی بكرێت وه‌ك چه‌مكێكی سێنتراڵ و وه‌ك بنه‌مای ته‌رخانكردن.
ئه‌و ژماره خه‌مڵێنراوانه‌ی له‌یاسای بودجه‌دا داده‌نرێن له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره فیعلییه‌كانی ساڵانی ڕابرودو و چه‌ند ئیعتیبارێكی تر دیاری ده‌كرێن. له قۆناغی ئاماده‌كردنی بودجه و له میانه‌ی پڕۆسه‌ی خه‌مڵاندندا، خه‌رجییه فیعلییه‌كانی چه‌ند ساڵێكی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هیی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای كۆتاساڵی پێش ئاماده‌كردنی بودجه‌كه، ڕه‌چاو ده‌كرێن، وه‌ك بنه‌مای خه‌مڵاندن بۆ بودجه‌ی نوێ. به‌م جۆره هه‌ر له قۆناغی ئاماده‌كردنی بودجه و پاش كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی خه‌مڵاندن ئیتر خه‌رجیی فیعلی ڕابردوو هیچ ڕۆڵێكی نامێنێت و له‌ناو بودجه‌ی ئاماده‌كراودا هیچ جێگه‌یه‌كی نابێته‌وه.
هه‌ر له قۆناغی ئاماده‌كردنی بودجه و پاش كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی خه‌مڵاندن ئیتر خه‌رجیی فیعلی ڕابردوو هیچ ڕۆڵێكی نامێنێت
ته‌رخانكردن له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجی فیعلی هه‌مان ساڵیش ناكرێت و نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ڕێساكانی بودجه‌ی گشتی و ژمێریاریی حكومی و، شیاوی جێبه‌جێكردن نییه، له‌م ڕووه‌وه تووشی ئیشكالی لۆژیكی و ته‌كنیكی و مه‌نهه‌جی ده‌بێت، چونكه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی بودجه‌دا خه‌رجیی فیعلی بۆ هه‌مان ساڵ له ئارادا نییه، هه‌روه‌ك پێشتریش ڕوونمان كرده‌وه، کە هیی ساڵانی پێشتریش نابێته پێوه‌ر.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاربهێنرێت، ئه‌وه‌یش نه‌گونجاوه و گرفتی زۆره و شیاوی جێبه‌جێكردن نییه، ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی یه‌كگرتووی حكوومه‌ت بۆ هه‌ر مانگێك له پاش كۆتا ڕۆژی مانگه‌كه‌وه زیاتر له ١٥-٢٠ ڕۆژی ده‌وێت تاكوو ئاماده ده‌كرێت و یه‌ك ده‌خرێت، لێره‌دا ناكرێت هه‌موو جارێك ته‌مویلكردنی هه‌ر مانگێكی هه‌رێم ٤٠-٥٠ ڕۆژ دوابخرێت تاكوو ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی یه‌كگرتووی عێراق ئاماده ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رایی خه‌رجیی فیعلی عێراق بۆ ئه‌و مانگه چه‌ند بووه. دیاره كه بڕی خه‌رجیی فیعلی هه‌ر مانگێكێش له‌گه‌ڵ مانگێكی تردا جیاوازه و زۆرجار بڕی جیاوازییه‌كه‌یش گه‌وره‌یه، بۆیه به‌پێی ئه‌و شێوازی كاركردنه بێت ده‌بێت بۆ هه‌موو مانگێك ئه‌م ڕێكارانه بگیرێنه‌به‌ر. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یشدا ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه گوزارشت له خه‌رجیی فیعلیی ڕاسته‌قینه ناكات، چونكه پێشینه و بارمته و حساباتی ته‌واو نه‌كراو و كیشه‌ی زۆر له‌و ته‌رازووه‌دا هه‌یه.
ناكرێت هه‌موو جارێك ته‌مویلكردنی هه‌ر مانگێكی هه‌رێم ٤٠-٥٠ ڕۆژ دوابخرێت تاكوو ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی یه‌كگرتووی عێراق ئاماده ده‌كرێت
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش له خه‌رجیی فیعلی هه‌موو ساڵه‌كه‌یه، ئه‌وه خه‌رجیی فیعلیی دروست له ژمێره‌ی كۆتایی ده‌رده‌كه‌وێت، دوا ڕۆژ بۆ ماوه‌ی ژمێره‌ی كۆتایی فه‌رمانگه‌كان بۆ هه‌ر ساڵێك ده‌كه‌وێته ٣١/١ی ساڵی داهاتوو، پاش ئه‌وه‌یش ڕێكخستنی ژمێره‌ی كۆتایی یه‌كگرتوو و پێداچوونه‌وه و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دیوانی چاودێرییه‌وه چه‌ند مانگێكی تری پێده‌چێت و نزیك ده‌بێته‌وه له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی داهاتوو، ئیدی چۆن ده‌كرێت له‌كاتی پێدانی شایسته‌ی هه‌رێمدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بكرێته پێوه‌ر؟ ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه عێراق ١٣ ساڵه ژمێره‌ی كۆتایی نییه.
به‌گشتی ئه‌م ڕێكاره‌ی به‌غدا بۆ پێدانی پشكی هه‌رێم ده‌یگرێته‌به‌ر ته‌واو سه‌یر و نامۆیه به پڕەنسیپه‌كانی ژمێریایی حكومی و دنیای دارایی گشتی و بودجه.
به‌پێی هه‌موو ڕێسا و نه‌ریت و پڕه‌نسیپه‌كان ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه كه هه‌موو یه‌كه‌كانی خه‌رجكردن مافی وه‌رگرتنی ته‌رخانكراوی په‌سه‌ندكراوی ناو یاسای بودجه‌یان هه‌بێت و ته‌رخانكراوه‌كانیان بۆ دابین بكرێت، ئینجا له پاش كۆتاییی هاتنی ماوه‌ی یاسایی خه‌رجكردن ئیدی به‌پێی ژمێره‌ی كۆتایی، یان به‌پێی ڕاپۆرت و ده‌رخسته داراییه‌كانی تر (له‌كاتی نه‌بوونی ژمێره‌ی كۆتایی) به‌راوردی بڕی ته‌رخانكراو و بڕی فیعلی بكرێت و، به‌پێی یاسا و ڕێسا داراییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كان بكرێت. له هیچ كاتیك و به‌هیچ پاساوێك نابێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ته‌واوی مافی خه‌رجكردنی هه‌رێمێك یان ته‌نانه‌ت فه‌رمانگه‌یه‌كیش له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجكردنی فیعلیی شوێنێكی تر یان فه‌رمانگه‌یه‌كی تر دیاری بكرێت، ئه‌مه كرده‌یه‌كی نامۆ و بێوێنه‌یه له دنیای دارایی گشتی و بودجه‌دا.
(سه‌باره‌ت به‌و ڕێژه‌یه‌ی خه‌رجیی فیعلیی عێراقیش كه له‌ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا هاتووه زۆر جێگه‌ی تێبینییه و به‌دروستی نازانین و له‌ده‌رفه‌تی تردا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، لێره‌دا نه‌مان ویستووه سه‌رنجی خوێنه‌ر له‌سه‌ر مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م نووسینه دوور بخه‌ینه‌وه).