هه‌واڵ

وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد

وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردن و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.

 

ئەمڕۆ دووشەم، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤، میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕایانگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و مووچەخۆرانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە.

هەر بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەو بڕە پارەیەی واژۆی لەسەر کردووە، ١٣٠ ملیار دیناری عێراقییە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...