ئه‌و حه‌شاماته‌ی ئێمه ده‌بوو خه‌ریكی كارێكی تر بن و زیاتر له‌خه‌می بابه‌ته‌كه‌دا بن، نه‌ك به‌و جۆره هه‌ر خه‌ریكی گوتنه‌وه‌ی به‌ندێكی بێمانای ئه‌و گۆرانییه هه‌ڵخه‌تێنه‌ره بن كه خراوه‌ته سه‌ر زاریان. ڕه‌حمه‌ت له پێشینانمان كه ده‌یانگوت ئاش ئیشی خۆی ده‌كات و چه‌قچه‌قه‌ش سه‌ری خۆی ده‌ئێشێنێت.
ئه‌وان هه‌ر ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه؛ هه‌رێم لسیت بنێرێت به‌غدا وردبینی ده‌كات و مووچه ده‌نێرێت. به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن و پێمان بڵێن ناوه‌ڕۆك و ڕه‌هه‌ند و گرێوگۆڵه‌كانی ئه‌و بابه‌ته چین و چ لایه‌نێك له به‌غدا ئه‌و كاره ده‌كات و چۆن و به‌چ پێوه‌ر و له‌سه‌ر چ بنه‌ما و ڕێسایه‌كه.
به‌هه‌رحاڵ باكه‌مێك ناوه‌ڕۆك و ده‌قی ئه‌و گۆرانییه سواوه شی بكه‌ینه‌وه؛
هه‌موو لیستێكی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومی كه له بودجه‌ی گشتییه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، به‌ر له خه‌رجكردن له دوو وێستگه و له‌لایه‌ن دوو لایه‌نی جیاوازه‌وه وردبینی ده‌كرێت و پاش خه‌رجكردنیش ملكه‌چه بۆ پێداچوونه‌وه‌ی چاودێری دارایی.
وێستگه‌ی یه‌كه‌می وردبینی له یه‌كه‌ی وردبینی ناوخۆیی فه‌رمانگه‌كاندایه و نابێته گرفت، به‌ڵام ئه‌و وردبینییه‌ی كه گوایه به‌غدا له وێستگه‌ی دووه‌مدا بۆ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌نجامی ده‌دات دیار نییه چ لایه‌نێك ئه‌نجامی ده‌دات و چۆن ئه‌نجام ده‌درێت و له‌سه‌ر بنه‌مای چ دۆكیۆمێنت و به چ پێوه‌رێك ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌غدا لایه‌نی یه‌كه‌مه كه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای له ئه‌ستۆیه، تاكو ئیستا هیچ هه‌نگاوێكی فه‌رمی و ڕێكخراوی نه‌گرتۆته به‌ر بۆ پڕۆسه‌ی (توطین)، هیچ هه‌نگاوێكی فه‌رمیشی نه‌ناوه بۆ دیاریكردن و ڕێكخستنی ڕێكاره‌كانی وردبینی لیستی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
پێناچێت تا ئێستایش له هیچ كه‌س و لایه‌نێكی خۆمانه‌وه به‌فه‌رمی داوای ڕوونكردنه‌وه و دیاریكردنی ئه‌و میكانیزمه‌یان كردبێت و گرێ و ئاڵۆزییه‌كانیان خستبێته به‌رچاو و ڕێكاری به‌دیلیان پێشكه‌شكردبێت، كه پێویست بوو بیكه‌ن و به‌رچاوی خه‌ڵكیش له سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتوو ڕوون بكه‌نه‌وه.
ئاخر ئه‌وان جارێ هه‌ر خه‌ریكی گوتنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیانه‌ن كه به‌سه‌رپێی و به‌ده‌م ڕێگاوه ده‌ستیان به تێكست و ئاوه‌زه‌كه‌ی ده‌گات، گه‌وره‌ترین هه‌وڵی زۆربه‌یان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه كه ناوبه‌ناو سۆراخی مووچه له‌لای به‌رپرسه‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش به‌زاره‌كی و سه‌رپێی وه‌ڵامێكیان ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌مانیش ده‌یكه‌نه گۆرانیی سه‌رزار و خۆراكی ڕاگه‌یاندنه‌كان.
باسه‌كه باسی وردبینیی لیستی مووچه‌یه و گۆرانییه‌كه‌یش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه، كه‌چی دیار نییه بۆ ئه‌م مانگه و مانگه‌كانی داهاتوویش وردبینی ئه‌و لیستان چۆن ده‌كرێت و كی ده‌یكات؟
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن دیوانی چاودێری دارایی ده‌یكات به‌و پێیه‌ی له بڕیاری دادگا ناوی هاتووه، وه‌ك هه‌ندێك له چاوپێكه‌وتن و لێدوانه‌كانیان وا ده‌ڵێن، ئه‌وه من پێم وایه وردبینی لیستی مووچه پێش خه‌رجكردن كاری دیوانی چاودێری دارایی نییه و پێیشی ناكرێت، كاری دیوانی چاودێری پێش خه‌رجكردن ڕوونه كه چه‌ند سنوردار و دیاریكراوه به‌پێی یاساكه‌ی و به‌پێی سروشتی ئیشه‌كه‌یشی كه چاودێرییه نه‌ك جێبه‌جێكردن، دیوانی چاودێری دارایی فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی نییه تاكو ئه‌و كاره جێبه‌به‌جیكارییه ئه‌نجام بدات.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن له فه‌رمانگه‌ی ژمێركاری (دائرة المحاسبة)ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت، ئه‌وه من پێم وایه زه‌حمه‌ته و، مووچه له فه‌رمانگه‌كانی ته‌مویلی مه‌ركه‌زی كه ئه‌وانه‌ی هه‌رێم و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی عێراقیش له‌و جۆره‌ن، ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و حسابانه‌ی كه به سیسته‌می ژمێریاری مه‌ركه‌زی كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و گونجاو نییه دائیره‌ی موحاسه‌به بكرێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن گه‌نجینه‌كان وردبینی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش هه‌م گرانه و هه‌م هیچ به‌رچاو ڕوونییه‌ك نییه كه به‌غدا ئاماده‌كاریی ئه‌وه‌ی كردبێت و ئه‌و ئیشه كار و كاتی زۆری ده‌وێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن وه‌ك جاران هه‌رێم خۆی به پڕۆسه‌ی وردبینییه‌كه‌ش هه‌ڵدەستێت ئیدی ئێستا ئه‌م وردبینییه‌ی پێش خه‌رجكردن چییه؟!
ئه‌گه‌ر بڕیاریشه هیچ ڕێوڕه‌سم و ڕێسا و ڕێكارێكی ژمێریاری و وردبینیش ڕه‌چاو نه‌كرێت و كاره‌كه‌یش بچێته‌سه‌ر ئه‌وه‌یان جیایه!
ئه‌مه ته‌نیا سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه وردبینییه‌كه ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی وردبینییه‌كه‌یش گرفته‌كه قوڵتر و ئاڵۆزتره. گریمان موعجیزه‌ئاسا له‌م مانگه‌دا یان له‌چه‌ند مانگی داهاتوو هه‌موو گرفته‌كانی دیاریكردنی لایه‌نی وردبینیكار چاره‌سه‌ركران. ئه‌ی چۆن وردبینییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت؟
كاتێك لیستی مووچه ده‌درێته به‌غدا بۆ وردبینی پێویسته پوخته‌ی لیستی مانگی پێشووی په‌سه‌ندكراو له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕانه‌كانی مانگیی پێشووی په‌سه‌ندكراو له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕانه‌كانی ئه‌م مانگه پێش په‌سه‌ندكردن به‌هاوپێچی هه‌موویان پێكه‌وه بدرێنه به‌غدا بۆ وردبینی و په‌سه‌ندكردن.
لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی پێشوو هه‌روه‌ها لیستی گۆڕانه‌كانی مانگه‌كانی پێشوویش له‌لایه‌ن به‌غدا وردبینی نه‌كراون و په‌سه‌ندنه‌كراون، تاكو ببنه پێوه‌ر و بنه‌ما بۆ وردبینیی لیستی گۆرانكارییه‌كانی ئه‌م مانگه و مانگه‌كانی داهاتوو، ئاخر زیاد و كه‌مبوونی مووچه و ده‌رماڵه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له یه‌كه‌م ڕۆژی دامه‌زراندنیه‌وه تاكو خانه‌نشینبوونی وه‌ك ئه‌لقه‌ی پێكه‌وه گرێ‌دراو له چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌كدایه و ئه‌ڵقه به‌ئه‌ڵقه ده‌بێت به فلته‌ری ئه‌و وردبینییانه‌دا تێپه‌ڕێت.
گریمان به‌بێ بوونی ئه‌م پێشینه دامه‌زراوه‌یی و ڕێساییه و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستییه‌كانی ئه‌و كاره، به‌غدا ده‌یه‌وێت ده‌ستبكات به وردبینی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له‌مانگی داهاتووه‌وه فه‌رمانگه‌كان ڕاسته‌وخۆ لیسته‌كانی مووچه و لیستی گۆڕانه‌كان و دۆكیۆمێنته پێویسته‌كان له فه‌رمان و نووسراوه‌كانی په‌یوه‌ست به زیاد و كه‌می مووچه و ده‌رماڵه به‌هاوپێچ بۆی ده‌نێرن. ئایا چۆن وردبینییه‌كه ئه‌نجام ده‌دات؟
با ئه‌وه‌یشی بێته سه‌ر كه هه‌موو فه‌رمان و نووسراوه‌كانی هاوپێچی لیسته‌كه كه تایبه‌تن به‌زیاد و كه‌مكردنی مووچه، به‌هه‌زاران دانه‌ن و به‌زمانی كوردین و پاڵپشتن به‌سه‌دان ڕێنمایی تایبه‌ت به‌و بوارانه كه له‌ماوه‌ی 30 ساڵدا حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ریكردوون و كاری له‌سه‌ر كردوون.
ئایا به‌غدا پشت به چ لیستێك ده‌به‌ستێت وه‌ك بناغه بۆ وردبینی ئه‌و لیسته‌ی كه بۆی ڕه‌وانه ده‌كرێت؟ ئه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمان و نووسراو و ڕێنماییانه ده‌كات كه هه‌رێم مووچه و ده‌رماڵه‌یان پێ كه‌م و زیاد ده‌كات به‌سه‌دان و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ن؟ له‌وانه‌یه هه‌ندێك پێیان وابێت كه وردبینی لیستی مووچه ته‌نیا گه‌ڕانه به‌شوێن ناوی دووباره‌دا! بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه زۆر له‌وه‌یش ئاڵۆزتره كه باسم كرد، به‌ڵام نامه‌وێت له‌وه زیاتر ماندووتان كه‌م.
ده‌بێ گوناهی ئێمه چی بێت لێره خه‌ڵك ده‌كه‌ین به به‌رپرس و هه‌ندێكیش ده‌نێرین بۆ به‌غدا تاكو مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم به‌ده‌ست بهێنن، كه‌چی گه‌وره‌ترین كاری هه‌موویان گوتنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره قسه بێ‌سود و بێ ناوه‌ڕۆكانه‌یه.
ساڵانی ڕابردوو به‌یتوبالۆره‌كان جۆرێكی تر بوون: ساڵانێك به‌رده‌وام هه‌ر ده‌یانگوت و ده‌یانگوته‌وه با هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌یاسای بودجه‌وه ئیتر به‌غدا به‌مسۆگه‌ری پشكی هه‌رێم به سه‌روزیاده‌وه ده‌نێرێت، ئیمه ئه‌وكاتیش به‌رده‌وام ده‌ماننووسی و هاوارمان ده‌كرد كه ئه‌و یاسایانه به‌جۆرێكن هه‌ركات وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن ئه‌وه هه‌رێم به‌هه‌ر چوارپه‌ل ده‌كه‌وێته ناو ته‌ڵه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێشیان نه‌كات ئه‌وه تاوانبار ده‌كرێت به‌سه‌رپێچی، به‌رده‌وامیش باسی ته‌ڵه‌ی خه‌رجیی فیعلیمان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وده‌میش ئه‌و جۆره ژاوه‌ژاوانه ئه‌وه‌ند بڵند و زۆر بوون نه‌یانده‌هێشت كه‌س گوێی له چركه‌ی كاتژمێره‌كه‌ی ئێمه بێت.
سه‌ره‌نجام پاش نۆ ساڵ كاتێك یاساكه‌ی بودجه جێبه‌جێكرا، ئینجا زانیان كه ئه‌و یاسایانه‌ی بودجه له 2015وه له‌به‌غدا ده‌رچوون هه‌ر خۆیان كۆسپ و كاره‌سات بوون و شیاوی جێبه‌جێكردن نه‌بوون و سته‌می گه‌روه‌یان تێدابوو ده‌رهه‌ق به هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنی نه‌وتیش به‌هه‌مان شێوه چه‌ند ساڵیك زۆرترین قسه ئه‌وه بوو كه با هه‌رێم خۆی نه‌وت هه‌نارده نه‌كات و ڕاده‌ستی بكات ئیتر هه‌رێم سه‌رڕێژده‌كرێت له‌پشكی بودجه‌ی عێراق، به‌ڵام نزیكه‌ی ساڵێكه هه‌رێم ناتوانێت نه‌وت هه‌نارده بكات و ئاماده‌یه ڕاده‌ستی به‌غدای بكات و به‌پێی یاسای بودجه‌یش ده‌بێت وابێت، به‌ڵام به‌غدا نه نه‌وته‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت و نه پشكی بودجه‌شی بۆ ده‌نێرێت.