هه‌واڵ

تۆمەتبارێک بەهۆی هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیر کرا

لە لایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسی لە كچێك كردبوو .

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە كەسێك هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسی لە كچەكەی كردووە ئەگەر بڕی هەزار دۆلاری پێنەدات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لە لایەن  مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان دەستگیربكرێت.

ئاشکراشی کردووە، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە تۆمەتبار وەریگرتبوو .

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئێستا تۆمەتبار (م. ت. ف) لەدایكبووی ٢٠٠٥ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...