هه‌واڵ

پارێزگای هەولێر هۆشداری لە مەترسی دروستبوونی لافاو دەدات

پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت دەرنەچن.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەرەڕای ئەو ڕێکارانەی بۆ بەرگرتن لە مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەبەرگیراون، بەڕەچاوکردنی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ باران بارینی بەخوڕ لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆەوە بۆ ئێوارە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت دەرنەچن.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2024.3.19، لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بارانێكی به‌خوڕ و ته‌زره‌ی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دادەبارێت.

ئەگەرچی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو و ئیدارەدانی حاڵەتی ئەو ڕێژە بارانبارینە زۆرەی ئەمڕۆ و کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە، لە ماوەی ڕابردووشدا بە هۆی داڕشتنی پلان و بەرنامە و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە و ڕێگه‌چارەسەریی پێویست لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانی لافاو و هۆکارەکانی، کە بەهۆیانەوە تا ئاستێکی زۆر مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە شارەکەمان کەمبۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان ئاگادار دەکەینەوە لەو ماوەیەدا واتا لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیێنە دەرەوە و نزیکی ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن، هەموو ئەو ڕێگا و شوێنانەشی کە پێشووتر لەلایەن لایەن پەیوەندیدارەکان ئاگاداری بڵاوکراوەتەوە، ئوتۆمبێلەکانیان ڕانەگرن و بەکاریان نەهێنن.

“بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک”

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر

2024.3.19

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...