ههواڵ
کۆمسیۆن وادەی کۆتایی بۆ حزب و هاوپەیمانێتییەکان دیاری دەکات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سبەی دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی هاوپەیمانێتی و لایەنە سیاسییەکان.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوا وادە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانیەتییەکان و لایەنە سیاسییەکان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٤ی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی پێنجشەم، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن، وادەی دەستنیشانکراو درێژ ناکرێتەوە، بە پشتبەستن بە خشتەی کردارەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.