هه‌واڵ

ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە کەم دەکرێتەوە

بەپێی گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کورستان، بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە جێبەجێ دەکرێت.

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کورستان بەواژۆی ساماڵ عەبدولڕەحمان، گشتاندنێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کردووە، تایبەت بە داشکاندنی ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندوو.

گشتاندنەکە پاڵپشت بە کۆبوونەوە و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەم، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤، “بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی”، دەرکراوە.

هەر لە ناوەڕۆکی گشتاندنەکەدا هاتووە، لە ڕۆژی هەینی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ەوە، ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە لە جۆرەکانی (مانگا، جوانەگا و گۆلک، مەڕ و بزن) بەڕێژەی لە ٥٠٪ کەم دەکرێتەوە و بڕیارەکەش لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ جێبەجێ بۆ ماوەی ساڵێک کاری پێ دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...