هه‌واڵ

ئومێد خۆشناو: ئامادەین بۆ وه‌رگرتن و چارەسەرکردنی برینداره‌كانی كه‌ركووك

زێدپرێس

 

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی برینداره‌كانی كه‌ركووك و چاره‌سه‌ركردنیان.

 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەم ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند: ”هه‌ولێر ماڵی كه‌ركووكییه‌كانه و هه‌میشه‌ ده‌رگای كراوه ‌بووه‌ بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كه‌ركووك،‌ بۆیه‌ به‌داخه‌وه‌ بۆ ده‌ستڕێژی و شه‌هیدكردنی كۆمه‌ڵێك گه‌نج و لاوی كورد و برینداركردنی ژمارەیەكی دیكە له ‌شاری كه‌ركووك، هیوای چاره‌سه‌ریی خێرا بۆ برینداره‌كان و سه‌ره‌خۆشییش له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین، ده‌رگاشمان كراوه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندارەكانی خۆپیشاندەرانی شاری كه‌ركووك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر.“

 

پارێزگارى هەولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: ”ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك و بەتایبەت بەرانبەر بە گه‌نجان و لاوانی كه‌ركووك كراوە، جێگای نیگه‌رانیی قووڵی ئێمه‌یه‌ و هیوادارین چیتر خوێنی كه‌ركووكییه‌كان نه‌ڕێژرێت، ئێمە به‌ ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له هه‌ر شوێنێك ئەو بریندارانە پێویستیان بە چارەسەر بێت، ده‌رگامان بۆیان كراوه‌یه‌.“

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...