هه‌واڵ

یەکەم ڕۆژی جەژن باران دەبێت

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بۆ سبەی یەکەم ڕۆژی جەژن، باران بارین دەست پێ دەکات و هەورە تریشقەیشی لەگەڵ دەبێت.

 

بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەم، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە دوای نیوەڕۆ باران بارین دەست پێدەکات و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەپێی کەشناسی، لەگەڵ بارینی باران پێشبینی دەکرێت خێرایی با زیاد بکات بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان و لە هەندێک ناوچەی دەشتی هەولێر (قوشتەپە و دیبەگە) و هەندێک ناوچەی ڕۆژئاوای سلێمانی (بازیان و چەمچەماڵ)، ئیدارەی ڕاپەڕین و قەزای کۆیە و دەوروبەری ئەگەری بارانی بەلێزمە هەیە.

کەشناسی دەڵێ، “لەبەرئەوەی ئێستا لە وەرزی بەهارداین بۆیە گۆڕانکاری لە کەشدا زۆر زوو ڕوو دەدات”.

کەشناسی پێشبینی دەکات، بۆ سبەی چوارشەم، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا باران بارین و هەورە بروسکە لە ناوچە شاخاوییەکان و لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات و پاشان سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...