هه‌واڵ

وەزارەتی پەروەردە هەوڵی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەدات

حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی لە حکوومەتی عێراق دەکات بۆ ئەوەی هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچەخۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن.

 

د. ئالان حەمەسەعید وەزیری  پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ٩ی نیسانی ٢٠٢٤، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە هەوڵ و دەستپێشخەرییەکی وەزارەتەکەیان کرد، بۆ ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێن بە گرێبەستی هەمیشەیی.

وەزیری پەروەردە، ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری دەکات کە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەستبوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمەوە ئاڕاستەی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ  بکرێت، و داوای تەرخانی دارایی لە حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بکرێت کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچەخۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن.

د. ئالان حەمەسەعید هەروەها دەڵێ: “داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکوومەت بن و لەمبارەیەوە حکوومەتی هەرێم هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکات”.

لەو ڕوانگەیەشەوە، وەزارارەتی پەروەردە لە ڕۆژی سێشەم ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤، لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاڕاستەی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بکرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...