هه‌واڵ

مەسرور بارزانی: پشوودرێژی ئێمە مانای لاوازی هەرێمی کوردستان نییە

زێدپرێس

 

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەیەکی شاری هەولێر زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا و سوپاسی خۆڕاگری مامۆستایانی کرد.

 

ئەمڕۆ چوارشەم ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، پشوودرێژی ئێمە بە مانای لاوازی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکوو دەمانەوێت کێشەکان بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا نەڕۆن.

دووپاتیشی کردەوە، سەردانی بەغدا دەکەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشتییانە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن.

دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لەکاتێکدا دێت، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. حکوومەتی هەرێم بەغدا بە پابەندنەبوون بە یاسای بودجە و ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوو حکوومەت تۆمەتبار دەکات، بەوەی سەرەڕای پابەندبوونی تەواوەتی هەرێم بە یاسا و ڕێککەوتنەکان، هێشتا بەغدا ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

مەسرور بارزانی، ئەو هەڵوێستەی بەغدای جارێکی دیکە بە سیاسەتی برسیکردنی خەڵک پێناسە کردەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...