ههواڵ
پێشمەرگەیەک لە بۆردمانەکانی تورکیا شەهید بوو
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2024/01/ZED-Press-news-df-hawal.jpg)
بەهۆی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر گوندی ناودارۆکی سەر بە قەزای سیدەکان، هاووڵاتییەک کە پیشەی پێشمەرگەیە، شەهید بوو.
قوربانییەکە ناوی “سەروەر قادر ڕەشکۆ”یە. تەمەنی ٤٦ ساڵە و خەڵکی گوندی شێخ ڕەشە لە قەزای سیدەکان و پیشەی پێشمەرگەیە. بەڵام لەکاتی ڕووداوەکە، لە ئەرکی پێشمەرگایەتیدا نەبووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی سی پی تی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، شەش هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردمان و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان شەهید بوون و دوو هاووڵاتی تری مەدەنیش برینداربوون.