هه‌واڵ

نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان موكوڕه‌ له‌ سه‌رخستنی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هه‌رێمی كوردستان موكوڕه‌ له‌ سه‌رخستنی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و پێداگیرییش دەکات لەوەی داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی جددی و ڕاسته‌قینه‌یه‌.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “هه‌رێمی كوردستان موكوڕه‌ له‌ سه‌رخستنی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌” و نه‌هێشتنی ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پڕۆسەکە.

ئەو گوتانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی دیدارێک هات لەگەڵ جه‌نه‌راڵ كیڤن لیهی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ عێراق و سووریا، کە ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤، بە یاوەری شاندێک، سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و پێکەوە کۆبوونەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، “هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی جددی و ڕاسته‌قینه‌یه‌ و به‌ په‌لاماره‌كانی له‌ عێراق و سووریا، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ ده‌كات”. له‌مباره‌یه‌وه‌ “جه‌ختیان له‌ گرنگی و پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هاریكاریی هاوبه‌شی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و دڵنیابوونه‌وه له‌ تێكشكاندن و له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیی داعش”، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وای گوت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتییەکە، له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا دوایین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ خرانه‌ به‌ر باس و “داكۆكی له‌ سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه كرا”.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌: “هه‌رێمی كوردستان موكوڕه‌ له‌ سه‌رخستنی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و نه‌هێشتنی ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌می، هه‌روه‌ها ستایشی هاریكاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پڕۆسه‌كه‌‌ كرد”.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ و كونسوڵی گشتیی ئه‌مهریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ بوون، “باس له‌ دوایین پێشهاته‌كان و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پێویستیی پاراستنی سه‌قامگیری و دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ پشێوی و ئاڵۆزیی زیاتر كرده‌وه‌”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...