هه‌واڵ

ئاسایشی سلێمانی: کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوبردرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی، دەستگرتن بەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانیان پاش چاودێکردن و بەداواداچوونی ورد لەناوچەیەکی سنوری (ناحیەی مەیدان) کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوببەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەهەوڵەکانی بەردەوامە، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامداوە و توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستبگرن بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەر بەکارهێنراون”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...