ههواڵ
مووچەی مانگی ٤ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
ڕۆژی پێنجشەم، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ مووچەی مانگی(٤)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، کە ڕۆژی پێنجشەم ٩ی ئایاری ٢٠٢٤، مووچەی مانگی نیسانی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.