هه‌واڵ

قوباد تاڵەبانی: لە چارەسەری یەکجاری کێشە داراییەکان نزیک بووینەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، “لە چارەسەری یەکجاری کێشە داراییەکانمان نزیکبووینەتەوە و کاتی ئەوە هاتووە زیاتر لە جاران لە خزمەت هاووڵاتییاندا بین”.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەم، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٤، ڕایگەیاند: “ماوەی ١٠ ساڵە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە گێژاوی قەیرانی دارایی و کەمی خزمەتگوزاری ژیان بەسەردەبەن، ئێستا کە نزیکبووینەتەوە لەچارەسەری یەکجاری کیشە داراییەکانمان، کاتی ئەوە هاتووە زیاتر لەجاران لەخزمەت هاووڵاتییاندا بین.”

قوباد تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ لەگەڵ دادوەران و قایمقامیەت و فەرمانگە ئیدارییەکانی شاری کۆیە کۆبوونەتەوە و وەک دەڵێ: “ڕەوشی شارەکەمان تاوتوێ کرد و لەبارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان، کەمکردنەوەی ڕۆتین، بەگەڕخستنی پڕۆژەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی زیادەڕەوی؛ گفتوگۆم کرد”.

هەروەها دەڵێ: “جەختم کردەوە هەرکات و لە هەر جومگەیەکدا گۆڕانکاریی پێوستبێت، ئەنجامی دەدەین لە پێناو باش بەڕێوەچوونی کاروبارەکان”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...